زۆرن ئەوانەی زۆر و ماوەیەکی زۆر خەریکی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرن و زۆر بەرامبەر مۆنیتەرەکانی لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانیان دەمێننەوە بەدەست ئازاری چاوەکانیان دەنالێنن، ئێمەش لێرەدا چەند خالێك دەخەینە ڕوو بۆ بەکارهێنەران و پاراستنی چاوەکانمان لە کزبوون.
1- مۆنیتەری شاشەکەت رێکبخە واتە سەرەتا درایڤەکەی ” تعریفەکەی ” هەبێت و رەنگەکەی زۆر ڕوون نەبێت واتە ڕووناکەی مامناوەند بێت.
2- لە دووری شاشەی لاپتۆپەکەت یاخود کۆمپیوتەرەکەت 50 تاکو 75 سانتیمەتر دوور تر دانیشە واتە نیوانی تۆ و شاشەکەت لە 50 سانتیمەت کەمتر نەبێت ئەوە گرنگترین خاڵە.
3- ڕووناکی ئەوو ژوورەی یاخود ئەو ئۆفیسەی کە لێی دادەنیشی ڕێك بخە و ڕووناکیەکان زۆر نەبێت و مامناوەند بێت هەروەها ڕووەو تیشکی خۆر بەکارهێنانی زۆر خراپە و بەکاری مەهێنە.
4- یاساییەک هەیە لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر یاسایی 20-20-20 ، واتە بۆهەر 20 خولەکێك ئەبێت بۆ ماوەی چەند چرکەیەك زیاتریش ماوە بدەی بە چاوت لە سەیر کردنی مۆنیتەرەکە بۆ ئەوەی چاوت لە ئاوکردن و کزبوون بپارێزێ گەر ماوەی رێستەکە لە 1 خولەک زیاترش بێت زۆر گرنگە بۆ تەمەن درێژ بوون و پاراستنی چاوەکانمان لە کز بوون.
ئامادهكردنى : بهختهوهرى