هیچ جارێک کێشەت هەبووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئامێری مۆبایلەکەت؟
چەندین هۆکار هەیە بە ئەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکەت بەرز ببێتەوە، بەڵام ئێستا لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی بەسەر ئەو کێشەیە زاڵبین و چۆن ئەو کێشەیە چارەسەربکەین.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەر ئامێرەک بەتایبەتی ئامێری مۆبایل دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێکهاتەکانی ناوخۆیی وەکوو پرۆسێسەر و Board و ڕام و پاتری و چەندین پێکهاتەی تر.

ئێمە لەم ڕاپۆرتە پێنچ باشترین و خێراترین ڕێگامان بۆتان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لەدەست گەرم بوونی ئامێری مۆبایلەکانتان ڕزگارتان بێت.

1- ئەپی تایبەت بە پاشبنەمای Background مۆبایلەکەت بکوژێنەوە.

هۆکاری سەرەکی گەرم بوونی ئامێری مۆبایل کردنەوەی چەندین ئەپلیکەیشنە لە یەک کاتدا، کردنەوەی ئەم هەموو ئەپە هێز و توانای ڕام و پرۆسێسەری بەکاردێنی ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکەت.
بۆچی گرینگە سەرجەم ئەو ئەپلیکەیشنانە دابخەیت کە تایبەت بە پاشبنەمای Backgroundی مۆبایلەکەت، لەبەر ئەوەی کردنەوەی ئەو هەموو ئەپلیکەیشنە تەنها نابێتە هۆی گەرم بوونی مۆبایلەکەت کاریگەری دەکاتە سەر تەمەنی پاتری و ڕامی مۆبالەکەشت لەناو دەبات، پاش داخستنی ئەو ئەپانە هەست بەوە دەکەیت کە مۆبایلەکەت خێراتر بووە لە جاران پلەی گەرمیشی دابەزیووە.

1-262- ئەو کەرستانە دابخە کە بەکاری ناهێنیت.

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئامێری مۆبایل وای فای و بلوتوس و GPS بە کراوەی بەجێ دەهێڵن بەبێ ئەوەی کاریان پێ بکرێت، لە کاتێکدا بەجێهێشتنی ئەو هەموو کەرستانەش بە کراوەی وا دەکات بلوتوس و وای فای بەبەردەوامی بە دوای نزیکترین ئامێری مۆبایل و تۆڕی وایفای بگەڕێن Searching ئەوەش وادەکات بەپێی کات پلەی گەرمی مۆبایلەکەت بەرزبێتەوە تەمەنی پاتریش کەم دەکاتەوە.
باشترین شت ئەوەیە تەواوی ئەو کەرستانە دابخەیت مەگەر کاتێک کە کارت پێیبێت ئینجا دایبیگرسێنە، وە ڕووناکی ڕوونمای مۆبایلەکەشت ڕێکبخە بۆ خودکار Auto بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لەسەر تەمەنی پاتری.

Screenshot_2017-12-24-11-45-30-13- پڕکەرەوەی (شاحن) ئۆرەنجیناڵ بەکاربێنە.

هەمیشە کۆمپانیایەکانی بەرهەم هێنانی مۆبایل ئاگادارمان دەکەنەوە لەوەی کە تەنها پڕکەرەوەی (شاحن)ی ئۆرەنجیناڵ بەکاربێنین بۆ بارگاوی کردنی مۆبایلەکانمان لەبەر ئەوە مۆبایل لە چەندین کێشە دەپارێزی، پڕکەرەوەی ئۆرەجیناڵ ژمارەی ڤۆڵتەکان رێکدەخات بەپێی پێویستی پاتری مۆبایلەکە.
پاتری ساختە چەندین کێشە بۆ ئامێری مۆبایل دروست دەکات وەکوو بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە و هەڵاوسانی پاتری مۆبایل.

3-194- هەرگیز داپۆشەر Cover بەکار مەهێنە.

زۆربەی داپەشەرەکانی Coverی ئامێرەکانی مۆبایل لە پلاستیک و پێستی دەستکرد دروست کراون بۆ پاراستنی مۆبایل لە شکان کاتێک دەکەوێت یان پێکداکێشان، بەڵام ئەم داپۆشەرە خۆی کێشەیە بۆ هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە کە وادەکات ئەو گەرمیە لەناو خۆی پەنگ بخواتەوە گەرمیەکەی دەرنەچێت ئەوەش بەپێی کات پلەی گەرمی مۆبایلەکە بەرزدەکاتەوە بەپێی کات کێشەی گەورە بۆ مۆبایلەکەت دروست دەکات.

4-125- سڕینەوەی فایلی شکاو بێ کەڵک Junk File

بۆ دواهەمین هەنگاو لەگەڵ ئێمە بن بۆ پشکنینی هەرچی فایلی شکاو و بێ کەڵک هەیە یان Junk Files لەناو مۆبایلەکەت بیسڕینەوە، چونکە بوونی ژمارەیەکی وا زۆر لە فایلی شکا و بێ کەڵک دەبێتە بارگرانی بۆ سەر ڕام زیانگەیاندن بە پرۆسێسەری مۆبایل وە هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە لەسەرت پێویستە حەشارگەی ئەو فایلە بێ کەڵکانە بدۆزیتەوە سەرجەمیان بسڕیتەوە.

5-7
بەڵام لەبیرت بێت کاتێک پلەی گەرمی مۆبایلەکەت زۆر بەرزە ئامێری مۆبایلەکەت بۆ ماوەی 10 خولەک بکوژێنەوە هەتا پلەی گەرمی دادەبەزێت ئینجا بە ئیشی بێخەوە دواتر ئەم کارانەی سەرەوە ئەنجام بدە بە دڵنیاییەوە ئەنجامی زۆر باشی دەبێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.