دوای ئەوەی چەند مانگێک پێش ئێستا ئاشکرا بوو کە دژە ڤایرۆسی کاسپەر سکای کە دژە ڤایرۆسێکی ڕووسیە لەناو دام و دەزگاکانی حکومەتی ئەمریکا سیخوری بۆ حکومەتی ڕووسیا دەکات.
دوێنێ سێ شەمە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە یاسا واژۆی لەسەر قەدەغەکردنی بەکارهێنانی دژە ڤایرۆسی کاسپەر سکای لەناو دام و دەزگایەکانی دەوڵەت کرد.

ماڵپەڕی Reuters ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەبێت لەماوەی 90 ڕۆژ جێبەجێ بکرێت، دژە ڤایرۆسی کاسپەر سکای لەماوەی 90 ڕۆژ لەسەرجەم دام ودەزگایەکانی حکومەتی ئەمریکا بە مەدەنی و سەربازیەوە لاببرێت و بسڕێتەوە.

Screenshot_2017-12-13-21-28-42-1ئەوەش دوای ئەوە دێت بەپێی چەند بەڵگەیەکی نهێنی ئەمریکا بۆی دەرکەوت کە دژە ڤایرۆس کاسپەر سکای سیخوری بەسەر دام و دەزگایەکانی حکومەتی ئەمریکا دەکات بۆ بەرژەوەندی ڕووسیا بەوەش تەواوی دام و دەزگایەکانی ئەمریکای توشی دڵە ڕاوکێ کرد، هەرچەندە کۆمپانیای کاسپەر سکای ئەو تۆمەتانەی زۆر بە توندی ڕەتکردۆتەوە ڕاشیگەیاند بەم زووانە گومانەکانی ئەمریکا لەسەر خۆمان لادەبەین بۆ حکومەتی ئەمریکا دەیسەلمێنن کە سیخوریمان بۆ ڕووسیا نەکردووە.

لەلایەکی تریشەوە وتەبێژی فەرمی لە لقەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە پەیامنێری Reutersی گووتووە لەو ماوەیەی کە دیاری کراوە سەرجەم دژە ڤایرۆسەکانی کاسپەر سکای لە سەرجەم تۆڕەکان و دام و دەزگایەکان دەوڵەت لادەبرێت .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.