لە ئەمڕۆدا وێبگەری گووگڵ کرۆم یەکێکە لەو وێبگەرانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان هەیە کە زیاتر لە یەک ملیار بەکارهێنەرە.
ڕەنگە تۆ گوێبیست ببیت کە لەم دواییانەدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وێبگەرێکی ناوازەی ڕاگەیاند بۆ هەردوو سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەناوی Microsoft Edge.
ڕاگەیاندنی ئەو وێبگەرە لەلایان مایکرۆسۆفت بڕیارێکی باش بوو.

بەپێی زانیاریەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ژمارەی دابەزاندی وێبگەری Microsoft Edge لە کۆگای ئەپلیکەیشنەکانی گووگڵ پلەی گەیشتە یەک ملیۆن جار، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی فەرمی بڵاو کرایەوە کە پێشتر بە شێوەی تێست دانرابوو لە گووگڵ پلەی، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو وێبگەرە نوێیەی مایکرۆسۆفت سەرنجی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

لە ساڵانی ڕابردوو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕووبەرووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە بەخۆی خاوی و خراپی وێبگەری Internet Explorer لەسەر سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید، هەربۆیە وێبگەری Microsoft Edge جێگرەوەی وێبگەری Internet Explorer دەبێت بۆ ئەوەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕەخنەکان لەسەر خۆی لابەرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا دابەزاندی ژمارەیەکی زۆر لەم وێبگەرە گرینگ نیە ! گرینگ ئەوەیە تا چەند بەکارهێنەران بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی وێبگەری Microsoft Edge لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان.
ئەو پرسیارە تا ئێستا وەڵام نەدرایتەوه.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی وێبگەری Microsoft Edge بۆ ئەندرۆید

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.