دوێنێ 11/12/2017 کۆمپانیای ئەپڵ بەفەرمی کڕینی ئەپی Shazam ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی TechCrunch بڵاوی کردەوە کە کۆمپانیای ئەپڵ سووربووە لەسەر ئەوەی کە ئەپی Shazam بکرێت، لە کۆتاییدا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ئەپی Shazam لەلایان ئەپڵ کڕدرا.

زۆر خۆشحاڵین بە پەیوەندی کردنی ئەپی Shazam لەگەڵ تیمە بەتواناکەی بە کۆمپانیای ئەپڵ، بەڵێن دەدەین لە داهاتوویەکی نزیک ئەو ئەپە زۆر بەرەو پێش ببەین.
ووتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ وای گوت.

لەلایەکی ترەوە ووتەبێژی فەرمی ئەپی Shazam گوتی، زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەکەین کە پەیوەندی بە کۆمپانیای ئەپڵ دەکەین،
هەروەها گووتی ئەپی Shazam یەکێک لەو ئەپانەی کە لەڕیزبەندی یەکەمەکان دایە زۆر پەسەندە خۆشەویستە لەلایان ملیۆنان بەکارهێنەر لەسەرتاسەری جیهان. هەروەها ڕاشیگەیاند هەرگیز ڕۆژێک لەو بڕوایە نەبووین کە ئەپڵ دەبێتە ماڵی ئێمە، بەڵێنتان پێدەدەین کە خزمەت گوزاری زۆر ناوازە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس بکەین لە داهاتوو.

هەرچەندە ساڵێک لەمەوبەر ئەو ئەپە داواکاری لەسەر بوو بە نرخی 54 ملیۆن دۆلار.
ئەپی Shazam یارمەتی ئەپڵ دەدات بۆ باشتر کردن و یەکخستنی لەگەڵ خزمەتگوزاری Apple music.
هەروەکوو پێشتر کۆمپانیای گووگڵ یەکی خستبوو لەگەڵ (گورانی ناسینەوە) لەسەر مۆبایلەکانی Pixel.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.