بۆ ئەوەی زیاتر ئاگامان لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانمان بێت و زوتر ئاگادارمان بكاتەوە دەیخەینە سەر باری لەرینەوە یاخود هەززە!
لەرینەوە (هەززە) چیەو چۆن دروست دەبێت ؟
لەناو هەموو جۆرەكانی مۆبایل لە چەند ئامێرێكی بچوك پێك هاتووە یەكێك لەو ئامێرانە لەرینەوە (هەززە-Vibration)یە پێكهاتەی ئەم ئامێرە بریتیە لە ماتۆرێكی بچوك كە بە شێوەی پێدانی هاوسەنگی دروست كراوە ، بە شێوەیەكی تر دەتوانین بڵێین لە نیوە مانگ دەچێت كاتێك لە رێگەی پاوەرەوە دەخولێتەوە بەشێوەیەكی نارێك دەبێتە هۆی دروست كردنی (لەرەلەرێكی خێرا)كە لە فۆندا پێی دەوترێت هەززە-Vibration
ئەم ماتۆرە بچوكە لە كاتی كردنەوەی پشتی مۆبایلدا دەتوانرێت بە چاو ببینرێت
لە مۆبایلێكەوە بۆ مۆبایلێكی تر دەگۆرێ قەبارەی جیاوازن جۆرێكی بچوكە و هەشیانە بچوكترە .
وێنەی یەكەم:
لای چەپی وێنەكە كە لە شێوە نیوە مانگە و لەتە لای راستیشی ماتۆرەكەی تێدایە.
وێنەی دووەم:
ئەمەش چۆنیەتی دروست بوونی هەزە بە ڤیدیۆ…
ئامادەكردنی : كاروان بەشان