فۆرمێک بریتییە لە ئامرازێک بۆ ناردنی زانیاریی بۆ وێبگەڕ، لە هەر فۆرمێک دا دەکرێت یەک خانە یان زۆرتر هەبێت کە بەکارهێنەر دەتوانێت زانیاری لە نێویاندا بنووسێت. پاش پڕکردنەوەی هەر فۆرمێک دەکرێت ئەنجامی ناردنی ئەو زانیارییانە و چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ کردنیان جیاواز بێت و تایبەت بێت بە شێوازی کارکردنی ماڵپەڕی پەیوەندیدارەوە. فۆرم لە HTML دا بە شێوەیەکی ئاسایی تەنیا خانەکان لە خۆ دەگرن کە بەکارهێنەر دەتوانرێت زانیاری لە نێویاندا بنووسێت و توانای هەڵسەنگاندنی ئەو زانیارییانەیان نییە بۆ نموونە وەک ناردنی بۆ ئیمەیلێک یان هتد… لێرەدا ڕۆڵی زمانێکی بزۆکی وەک PHP دێتە ئاراوە کە ئەو بەشەی هەڵسەنگاندن جێبەجێ دەکات و زانیارییەکان دەنێرێت بۆ شوێنی درووست. لە خوارەوە زانیاری زۆرتر هەیە، بەردەوام بە لە خوێندنەوە….
تاگی فۆرم، چۆنیەتی دەستپێکردنی درووستکردنی فۆرمێکی هتمل
تاگی فۆرم وەک هەموو جۆرە پێکهاتەکانی دیکەی هتمل، بە هێما/تاگی کردنەوە دەست پێدەکات و لە کۆتاییدا بە تاگی داخستن دادەرخرێت.
<form name="formek"></form>
کۆدی سەرەوە نموونەیەکی زۆر سادەی فۆرمێکە کە تەنیا زانیارییەکی لە خۆ گرتووە ئەوەش ناوی فۆرمەکەیە، کۆدی سەرەوە بنەمای درووستکردنی هەر فۆرمێکی هتمل ـە کە بتوانرێت بە درووستی بەکار ببرێت لە نێو پەڕەکانی وێب و گرینگە کە تاگی کردنەوە و داخستن بە درووستی بنووسرێن و لە شوێنی درووست دا دابنرێن. لە نموونەی خوارەوەدا خانەیەک بۆ فۆرمی سەرەوە زۆر دەکەین کە بەکارهێنەر بتوانێت ناوی خۆی لە نێو ئەو خانەیە بنووسێت، لە کۆتایی فۆرمەکەدا دووگمەیەک دەبێت کە بەکارهێنەر بتوانێت کرتەی لێبکات بۆ ناردنی ناوی خۆی بۆ وێبگەڕ.
<form name="formek"> <label id="nawi-xane">ناو:</label><input name="naw" type="text"> <input name="submit" type="submit" value="ناردن" /> </form>
کۆدی سەرەوە لە وێبگەڕدا بە شێوازی خوارەوە دەردەکەوێت
نموونەی سەرەوە لە ئەو بەشانەی خوارەوە پێکهاتوون،
١، تاگی کردنەوەی فۆرم و ناوی فۆرم.
٢، <label> کە پێناسەیەک/ناوێکی لە خۆ گرتووە بۆ ئەوەی بۆ بەکارهێنەر ڕوون بێت کە لە خانەی پەیوەندیداردا چی بنووسێت. لە هەمان دێڕدا خانەیەک Input هەیە لە جۆری دەق Text کە بەکارهێنەر دەتوانێت دەقی ئاسایی لە نێویدا بنووسێت.
٣، لە پێش داخستنی فۆرم دا Input ـێکی دیکە هەیە بەڵام لە جۆری Submit کە کاری ناردنی ئەو زانیارییانە دەکات بەکارهێنەر لە نێو خانەکانی دیکەی تایبەت بە فۆرم دەیاننووسێت. هەمان پێکهاتە ناو لەگەڵ نرخی هەیە، نووسراوی نێو تایبەتمەندی پێکهاتە کە لێرەدا Value ـە، ئەوەیە کە بەکارهێنەر لەسەر دووگمەی ناوبراوی دەیبینێت و دەتوانێت کرتەی لێبکات.
٤، لە کۆتاییدا فۆرمی ناوبراو داخراوە.
جگە لە جۆرە خانەکانی نێو فۆرمی سەرەوە دەتوانرێت لە نێو فۆرمێکی HTML دا کۆمەڵێکی دیکە خانە و پێکهاتەی دیکە بەکار ببرێت کە بە شێوازی جیاواز بەکاردەبرێن بۆ ناردنی زانیاریی بۆ وێبگەڕ. لە خوارەوە چەند نموونەیەک دانراوە و لە کۆتایی ئەم بەشەدا لیستەی تەواوی جۆرەکانی Input و پێکهاتەی فۆرمێکی هتمل دانراون.
Radio Buttons
<form name="formek"> <input name="wellam" type="radio" value="yes">بەڵێ <input name="wellam" type="radio" value="no">نەخێر </form>
بریتین لە هەڵبژاردە کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە هەمان کاتدا تەنیا یەک خاڵ هەڵبژێرێت، زۆر جارێک بۆ درووستکردنی دەنگدان لە نێو ماڵپەڕەکان دا بەکار دەبرێت.
Checkboxes
<form name="formek"> <input name="wellam" type="checkbox" value="yes" />بەڵێ <input name="wellam" type="checkbox" value="no" />نەخێر </form>
کارێکی هاوشێوەی Radio Buttons جێبەجێ دەکات، بەڵام بەکارهێنەر توانای هەڵبژاردنی زۆرتر لە یەک هەڵبژاردەی دەبێت لە هەمان کاتدا.
دووگمەی ناردنی Submit
پاش پێکهێنانی فۆرمێک لە خانەی جیاواز بۆ پڕکردنەوەیان بە زانیاریی، دەتوانرێت دووگمەیەکی ناردنی درووست بکرێت بە مەبەستی ناردنی ئەو زانیارییە نووسراوانە، بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت دووگمەی جۆری Submit بەکار ببرێت.
<input type="submit" value="ناردن" />
کە لە ئەنجامدا دووگەمەیەکی درووست دەکات بە کرتە لێکردنی زانیارییە نووسراوەکانی نێو فۆرم ڕادەپەڕێندرێت. نموونەی کۆدی دووگمەی Submit لەگەڵ بەشە کۆدێک نووسراو لە سەرەوە ئەنجامی لە وێبگەڕدا وەک لە خوارەوە دەبێت.
پێکهاتەکانی دیکەی فۆرمێکی HTML
جگە لە پێکهاتە ناوبراوەکانی سەرەوە فۆرمێکی HTML دەکرێت چەند خانە و پێکهاتەی دیکە لە خۆ بگرێت، بۆ نموونە خانەی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەڕگە/وێنە، خانەی تایبەت بە نووسینی ئیمەیل و هتد… لە خوارەوەی ئەم پەڕە زانیاری زۆرتر هەیە سەبارەت بە پێکهاتەکانی دیکەی فۆرم لە HTML.
ئامادەكردنی : وێبچن