کۆمپانیای سامسۆنگ بەم زووانە دوو جۆری نوێی مۆبایل لە زنجیرەی مۆبایلەکانی A بە ناوەکانی گالاکسی A8 2018 و +A8 ٢٠١٨ بڵاو دەکاتەوە.
لە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراو کە دوێنێ بڵاو کراوەتەوە چەند تایبەتمەندیەکی ئەو مۆبایلە لەم ڤیدیۆیە دەخاتە ڕوو.

بەگوێرەی ئەم ڤیدیۆیە بێت کە دوێنێ دزەی پێکراو و  بڵاو کرایەوە، گالاکسی +A8 ڤێرژنی 2018 بە ڕوونمای Super AMOLED Full HD یە 6 ئینجە.
ووردی نیشاندانی ڕوونمای 2220×1080 پێکسڵە، بەپانی 18.5:9 وە .Exynos 7885 processor

مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ گالاکسی A8 و +A8 ٢٠١٨ ڕامی 6 گێگابایتە بیرگەی ناوخۆیی 64 گێگابایتە،پشتگیری MicroSD کارد دەکات. خاوەن دەبڵ کامیرەیە لە پێشەوە بە قەبارەکانی 16MP و 8MP بۆ وێنەگرتن.

هێزی توانای پاتریەکەی 3.500 ملی ئەمپێرە. دەرچەی USB type C هەیە، پشتگیری بارگاوی خێرا دەکان، پەنجە مۆر دەخوێنێتەو کە لە دواوە لەسەر کامێراکەیە. دژە تۆز و ئاوە بەهیچ جۆرێک تۆز و ئاو ناچێتە ژوورەوەی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.