نزیکەی دوو مانگێکە کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن ئێکسی لە بازارەکان بڵاوکردۆتەوە، بەڵام ئێستا گوێمان لە چەند ڕاپۆرتێکی دزەپێکراو دەبێت کە باس لەوە دەکەن کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە لە ساڵی داهاتوو سێ جۆری نوێی مۆبایل بخاتە بازارەکان، دوو جۆریان لە جۆرەکانی ڕوونمای OLED بە پێوانەیی 5.8 ئینج و 6.5 ئینج. ئەویتریشیا ڕوونمای ئێل سیدی 6.1 ئینج. بە کانزایەکی ڕەق دیزیان کراوە.
شیکەروەی تەکنەلۆژیا بۆ بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەناوی Ming-Chi Kua کە زۆربەی جار زانیاریەکانی ڕاست و دروست دەردەچێت دەربارەی ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ. ئەو شیکەروەیە دەڵێت ساڵی داهاتوو کۆمپانیای ئەپڵ جۆرە مۆبالێک دەردەکات جۆری ڕوونمای لە OLEDیە، بە دوو پاتری کاردەکات کە لە شێوەی پیتی L دانراون لە ناو مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئایفۆن کە هەروەکوو ئایفۆن ئێکسە.
هێزی پاتری مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن لە جۆری ڕوونمای 5.8 ئینچ OLED لە نێوان 2,900 بۆ 3,000 ملی ئەمپێرە.
هێزی پاتری ئایفۆن لە جۆری ڕوونمای 6.5 ئینچ OLED لە نێوان 3,300 بۆ 3,400 ملی ئەمپێرە، شیکەروەی کۆمپانیای ئەپڵ وای گووت.