Oop بەشیکە لەبەشە سەرەکیەکانی کڕۆکی هەموو زمانەکانی پڕۆگرام سازی ، بەڵام پیویستە تۆ پیشتر شارەزایت هەبیت لە بنەماکانی بەرنامە نوسین ئەوکات دەست بکەی بە oop .
بەکورتی دەتوانین بڵێن  (object oriented programing(oopجۆرێکە لەجۆرەکانی پڕۆگرام نوسین کە پڕۆگرامەر دەیناسینیت
Oop تەنها جۆری داتای بنیات نانی داتا نیە بەڵکو بەشیکە لە هاوکیشەی بەگەڕخستن واتە جگە لەوەی کە دەتوانی بنەماکانی لەخۆ گرتنی داتا دەگریتەوە بەشیکیشە لە چارەسەری داتاکان واتە (process)کە دەتوانی جیبەجی بکەی لەسەر پیکهاتەی داتاکە، پیکهاتەی داتا لە پەیکەری داتا (داتا و هاوکیشە) لە خۆ دەگریت.
وەک لەم شیوە ڕونکردنەوە بەدیار دەکەویت:-
1
لە هەر زمانیک بنەماکانی oop ئەم بەشانەی خوارەوە لە خۆ دەگریت:-
  • Object
  • Class
  • Instance
  • State
  • Method
  • Message passing
  • Abstraction
  • Encapsulation
  • Inheritance
  • Polymorphism
  • Generalize
  • Specialization
سودەکانی oop
یەکیک لە گرنینگترین سودەکانی oop بریتیە لە بەکارهینانەوەی کۆدەکان ، واتە کڵاسێک دروست دەکەی وە کۆمەڵیک هاوکیشەی تایبەت مەندی تیادایە ، لەهەر شوینیکی پڕۆگرامەکە پیویستت بەم هاوکیشانە بوو تەنها بانگیان دەکەی ئەمە کاتیکی زۆر بۆ پڕۆگرامەر دەگەڕینیتەوە واتە لەهەر شوینیک پیویستی بەم هاوکیشانە بوو پیویست ناکات دوبارە دروستیان بکاتەوە تەنها دەتوانی بانگیان بکات ، وە قەبارە پڕۆگرامەکە کەم دەکاتەوە ئەمەش یارمەتی سیستەمەکان دەدات وە قەبارەیەکی کەمتر لە ئامیرەکان داگیر دەکات و کاری (process) خیراتر دەکات وە دەتوانی بە شیوەیەکی خیراتر چارەسەری کیشەکان بکەی کە لەکاتی پڕۆگرام نوسین ڕوبەڕوی پڕۆگرامەر دەبنەوە
 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.