ئەمڕۆ سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید یەکێکە لەو سیستەمانەی کە بە ملیۆنان بەکارهێنەری هەیە لەسەرتاسەری جیهان، ڕەنگە ئەو سیستەمە لە ڕووی سیکوریتیەوە تۆزێک لاواز بێت، هەر لەبەر ئەوەشە زۆربەی هاکەران لە ڕێگای ئەپی ساختەوە دزە دەکەنە ناو مۆبایلەکەت (Malware)ی ترسناک پێ دروست دەکەن و خۆیان لەناو ئەپەکانی ناو مۆبایلەکەت دەشارنەوە.
بۆ خۆ پاراستن لەم جۆرە Malware کە زیانی زۆر بە مۆبایلەکەت دەگەیەنن پێویستە دژە ڤایرۆسێکی بەهێز لە ناو مۆبایلەکەت دایبەزێنیت، هەربۆیە ئێمە ئەمڕۆ لەم بابەتە باس لە 8 باشترین دژە ڤایرۆسەکانی ساڵی 2017 دەکەین. هەرچەندە هەندێک لەم دژە ڤایرۆسانە بە پارەیە، بەڵام پێویستە دانەیەکیان هەڵبژێرین جێگری بکەیت لەناو مۆبایلەکەت، بۆ ئەوەی لە هێرش و لینکی هاکەران بە دووربیت.
زۆرێک لەو ئەپلیکەیشنانە بۆ ووڵاتی عێراق نابێت بۆیە پێویستە جیمەیلت بگۆڕیت بۆ ئەمریکی لە گووگڵ پلەی.
کلیک لێرە بکە بۆ گۆڕینی پلەی ستۆری لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا بۆ ئەویە ئەو دژە ڤایرۆسانە بە سەرکەوتووی دایبەزێنیت.
1- دژە ڤایرۆسی AVL
ئەم دژە ڤایرۆسە خاوەنی براوەی خەڵاتی AV-Test (a well-respected independent antivirus testing outfit) خەڵاتی باشترین دژە ڤایرۆسی پاراستینی ئامێرەکانی مۆبایل.
ئەم دژە ڤایرۆسە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، لە کردنەوەی لینکی نەناسراو ئاگادارت دەکاتەوە، بلوککردنی ئەو ژمارانەی مۆبایل کە بێزارت دەکەن، ڕێگری کردن لە هاککردنی مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت، بەهیچ جۆرێک ئەو ماڵپەڕانە ناکاتەوە کە گوومانی تێکدانی مۆبایلەکەت لێدەکات، لە هەمووی گرینگترین ئەوەیە بەردەوام تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت درێژتر بکاتەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم دژە ڤایرۆسە
2- دژە ڤایرۆسی Avast Mobile Security
ئەم دژە ڤایرۆسە تا ئیستا بە خۆڕاییە، بەرگریەکی تەواو لە ئامێری مۆبایلەکەت دەکات دژی Malware کە دیواری ئاگرینێکی Firewall تەواو بەهێزی هەیە، بەڵام یەک شتی بێزارکەری هەیە ئەویش رێکلامە، بەڵام دەتوانی ساڵانە بە پارەیەکی کەم ئەو ڕێکلامە لابەریت، ئەم دژە ڤایرۆسە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، وەکوو قفڵدانی ئەپلیکەیشنەکانی ناو مۆبایلەکەت بۆ ئەوەی کەس دەستکاری نەکات، سکان کردن، وە گرینگیەکی زۆر بە هەژماری بانکیت دەدات لەهەموو جۆرە malwareرێک دەیپارێزی.
تایبەتمەندی دژە دزی Anti-thift تێدایە لە ئەگەری دزینی مۆبایلەکەت یان بزربوونی دەتوانی سەرجەم داتا و وێنەکانی نا مۆبایلەکەت بسڕیتەوە ئەپلیکەیشنەکانیش قفل بدەیت. جگە لەوەش دەتوانی ئەو ژمارە مۆبایلانەی بلۆک بکەیت کە بێزارت دەکەن..
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی دژە ڤایرۆسی دووەم
3- دژە ڤایرۆسی Bitdefender Antivirus Free
دژە ڤایرۆسی Bitdefender ناوێکی زۆر گەورەیە لە کۆمەڵەی سیکوریتی، دژە ڤایرۆسێکی بێ بەرامبەرە، قەبارەیەکی یەکجار زۆر کەمی هەیە کە ناگاتە 6 مێگابایت، بەڵام کاتێک کە ئەو دژە ڤایرۆسە دادەبەزێنێ دووبارە داوای دابەزاندنی دژە ڤایرۆسێکی ترت لێدەکات کە سەربەخۆیەتی لەهەمان کۆمپانیا دروست کراوە، کە ئەویان بە پارەیە تەنها 14 ڕۆژ ئۆڤەری فریت دەداتێ.
ئەم دژە ڤایرۆسە سیکوریەتێکی زۆر بەهێزی هەیە بەتایبەت پەیوەستە بە وێبگەری گووگڵ کرۆم هەرچی شتێک لەم وێبگەرە دایبەزێنی بۆت دەپشکنی لەئەگەری هەر مەترسیەک ئاگادارت دەکاتەوە لێناگەڕێ داببەزێتە ناو ئامێری مۆبایلەکەت.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی دژە ڤایرۆس سێیەم
4- دژە ڤایرۆسی McAfee Security & Power Booster Free
دژە ڤایرۆسی McAfee ناوێکی تەواو ئاشنا لەلای زۆربەی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، دژە ڤایرۆس مکافی بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بێ هیوا نەکردووە، بە بەرزترین تایبەتمەندی ناوازە ئەم دژە ڤایرۆسەی پێشکەشی بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید کردووە.
دژە ڤایرۆسی مکافی چەندین تایبەتمەندی زۆر بەرزی هەیە، بی بەرامبەرە، خۆی سکانی خۆی دەکات بۆ دۆزینەوەی هەر Malware کە بوونی هەبێت لە ناو مۆبایلەکەت، دژە دزە ئەو کەسەی کە مۆبایلەکەت لێ دەدزێت دەتوانێت وێنەی ئەو کەسە بگرێت بە ئیمەیڵ بۆت بنێری.
تایبەتمەندیەکی تری ئەو ئەپە ئەوەیە دەتوانی ڕێکلامی بێزارکەری لەسەر مۆبایلەکەت لابەرێت بەڵام دەبێت ساڵانە پارە بدەیت بۆ ئەم مەبەستە، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی نوێ.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی دژە ڤایرۆسی چوارەم
5- دژە ڤایرۆسی Kaspersky Mobile Antivirus
کاسپەرسکای یەکێکە لە بەناوبانگترین دژە ڤایرۆسەکانی جیهان، سیکوریەتیەکی یەکجار بەهێزی هەیە.
مانگی ڕابردوو لە تاقیکردنەوەی AV-Test توانی دەنگی لەسەدا 99.9 بهێنێت لە پاراستنی ئامێرەکانی مۆبایل.
دژە ڤایرۆسی Kaspersky Antivirus & Security چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە هەیەتی پێش ئەوەی تۆ کلیک لەسەر لینکێکی بکەیت کە جێی گوومان بێت کاسپەرسکای بۆتی بلۆک دەکات ناهێڵێت ببێتەوە.
کاتێک کاسپەرسکای دادەبەزێنیتە ناو مۆبایلەکەت 30 ڕۆژ ئۆڤەری فریت پێشکەش دەکات پاش ئەم 30 ڕۆژە دەبێت بیکڕیت کە نرخی ساڵانەی 14.95 دۆلارە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی دژە ڤایرۆسی پێنجەم
6- دژە ڤایرۆسی Sophos Free Antivirus and Security
دژە ڤایرۆسی Sophos لە ساڵی 2015 براوەی خەڵاتی AV-TEST بوو بۆ باشترین دژە ڤایرۆس بۆ پاراستینی ئامێری مۆبایل، دژە ڤایرۆسێکی بێ ڕێکلامی بێزارکەرە، بێ بەرامبەرە دەتوانی بەخۆڕایی دایبەزێنیت بۆ مۆبایلەکەت.
سەرجەم ئەو ماڵپەڕانە بلۆک دەکات کە گومانی هاککردنی هەلەسەربێت.
شایەنی باسە تایبەتمەندیە ناوازەکەی ئەم دژە ڤایرۆسە ئەوەیە خۆی ڕۆژانە ئەپدەیت دەکاتەوە وە ڕۆژانە خودکارانە سکانی فایل و ئەپەکانی مۆبایلەکەت دەکات.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی دژە ڤایرۆسی شەشەم
7- دژە ڤایرۆسی Norton Security and Antivirus
من خۆم ئەم دژە ڤایرۆسە بەکاردێنم تا بڵێی ناوازەیە، تەواو مۆبایلەکەم پارێزراوە.
دژە ڤایرۆسی نۆرتۆن چەند مانگێک پێش ئێستا لەلایان هەڵسەنگێنەرانی AV-TEST توانی لە سەدا 100 دەنگ بێنی بۆ باشترین دژە ڤایرۆس.
چەندین تایبەتمەندی شۆکی هەیە کاتێک مۆبایلەکەت بزر دەکەیت یا لێت دەدزرێت ئەوە دەتوانی تەنها بە ناردنی SMS مۆبایلەکەت قفل بدەیت، یان ئەو کەسەی کە مۆبایلەکەتی دزیوە کاتێک سیم کارتی مۆبایلەکەت دەردەهەنێت ئەوە دەست بەجێ مۆبایلەکەت قفل دەدرێت.
پشکنینی هەموو ماڵپەڕێک پێش ئەوەی بیکەیتەوە، سکانکردنی گشت فایل و ئەپەکانی مۆبایلەکەت، ئەمانەو چەندین تایبەتمەندی تری سەرسوڕھێنەر.
ئەم دژە ڤایرۆسە تا 30 ڕۆژ دەتوانی بە فری بەکاربێنی پاش ئەوە دەبێتە پارە دەبێ کلیلی ئەکتیڤ بوون بکڕیت ساڵانە بە 14.95 دۆلارە
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی دژە ڤایرۆسی نۆرتۆن
8- دژە ڤایرۆسی Avira Antivirus Security
دژە ڤایرۆسی avira یەکێکە لەو دژە ڤایرۆسانەی کە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لە هەرێمی کوردستان.
ئەڤیرا چەندین تایبەتمەندی هەیە لەوانە بەردەوام خۆی ئەپدەیت دەکاتەوە، کاتێک ئەپێک دادەبەزێنیتە ناو ئامێری مۆبایلەکەت دەیپشکنێت ئەگەر هەر زیانێکی هەبێت دەست بەجێ ئاگادارت دەکاتەوە لێی،
جگە لەوەش کاتێک مۆبایلەکەت دەدزرێت دەتوانی تەنها بە ئیمەیڵ سەرجەم وێنە و داتاکانی ناو مۆبایلەکەت بسڕیتەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی دژە ڤایرۆس ئەڤیرا