دوای ئەوەی کۆمپانیای سناپ چات ڤێرژنێکی نوێی ئەپەکەیان  بەردەست کرد، کە دیزاینی ئەپەکە گۆڕاوە بەڵام ئێستا چەند جیاوازیەک هەیە لەنێوان ئەو سناپەی کە بە ئەندرۆید دەیگریت وەک لە ئای ئۆ ئێس.

سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان بڵاویان کردۆتەوە ، تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس  بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەران ، دەگەرێن بە دوای وەڵامێکی گونجاودا.

بە گوێرەی وێبسایتی Tech Insider  ئاماژەی بەوە کردوە کە ئایفۆن   بەهۆی کەمی رێژە و مۆدێلی بەرهەمەکانیان، لەلایەن کۆمپانیای سناپ چاتەوە  بە تەواوی توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و بۆ هەر قەبارەیەك و هەر جۆرە مۆدێلێکی ئایفۆن یان ئایباد و ئایپۆد. ئەمەش  وایکردووە کە کامێراکەی بە تەواوی قەبارەیەکی گەورە و کوالیتی بەرز لەسەر ئەپی سناپ جات کار بکات.

و وێباسیتەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە بەکارهێنەرانی  ئەندرۆید، کە جگە لە سامسۆنگ، هەریەک لە سۆنی، بلاکبێری، هواوی، گوگڵ پێکسڵ و چەندین جۆری دیكەی مۆبایل هۆشمەند بە چەندین قەبارەی جیا ئەو سیستەمە بەکاردێنن و ئەمەش وایکردووە کە سناپ چات نەتوانێت کۆنترۆڵی تەواوی قەبارە و مۆدێلەکان بکات.

[/su_youtube_advanced]

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.