کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دوێنێ بە فەرمی وێبگەری Microsoft edgeی ڕاگەیاند و لە سەر سیستەمی وەگەرخەری IOS بڵاوی کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد و ڕایگەیاند تا ئێستا لەسەر سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید لە گووگڵ پلەی بە شێوەی تێستە.

دوێنێ کۆمپانیای زەبەلاحی مایکرۆسۆفت لە ڕێکلامێکی ڤیدیۆیی بە شێوەی فەرمی وێبگەرێ Microsoft edge بڵاو کردەوە لە سەرتاسەری جیهان بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستی کرد.

سەڕەرای ئەوەی تا ئێستا وێبگەری Microsoft edge لە گووگڵ پلەی بە شێوەی تێست بڵاو کراوەتەوە بەڵام زیاتر لە 500 هەزار جار دابەزێندراوە، ئەگەری هەیە ئەو ژمارەیش زیاد بێت لە دوای ئەوەی کە بە شێوەیەکی فەرمی لە گووگڵ پلەی بەردەست دەبێت.

وێبگەری Microsoft edge بە شێوەیەکی بنچینەیی جێگەی وێبگەری Internet Explore دەگرێتەوە، کە خێرایەکی لە ڕادەبەدەر هەیە سەرنجی بەکارهێنەرانی ڕاکێشاوە.
وێبگەری Microsoft edge کێشەکی کەمی هەیە بەوەش شوێنێکی کەم لە یادەوەری مۆبایلەکەت دەگرێن، وەهەروەها پشتگیری ووشە نهێنی دەکات دوای ئەوەی کە لە وێبگەرەکە دەچیتە ژوورەوە Login دەبیتە ناو وێبگەرەکە یان خۆت تۆمار دەکەیت.

مانگی ڕابردوو ئەو وێبگەرە بە شێوەی بێتا بڵاو کرابۆوە، پێشتریش بەردەست بوو بۆ ویندۆز 10، ویندۆز 10 مۆبایل، ئێکس بۆکس وەن، دوێنێش بە شێوەی فەرمی بۆ سیستەمەکانی IOS و ئەندرۆید بڵاو کرایەوە.

لە گووگڵ پلەی و ئاپ ستۆری دەتوانن ئەو وێبگەرە ناوازەیە بە شێوەی فری دابەزێنن.

486f41b0af9fb55ec378d0dc20e499a4 (2)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.