دووبارە وەتسئاپ لە زۆربەی ووڵات لە کارکردن وەستایەوە، بەکارهێنەرانی نەیاندەتوانی هیچ نامەیەک بنێرن یان بە پێچەوانەوە وەربگرن، زۆربەی بەکارهێنەرانی وەتسئاپ بێزاری خۆیان لە دووبارە وەستانی وەتسئاپ دەربڕی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان داوای دۆزینەوە و زوو چارەسەر کردنی ئەو کێشەیەیان دەکرد.
هەندێک لە ماڵپەڕە جیهانیەکان ئەوەیان بڵاو کردەوە بەرنامەی وەتسئاپ لە چەندین ووڵات لە کارکردن وەستاوە، لە ئەوروپا و ئەمریکا و چەند ماڵپەڕێک باسی ئەوەیان کرد کە لە ووڵاتی بەرازیلیش وەستاوە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی تووندی بەکارهێنەرانی وەتسئاپ.
تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ئەو کێشەیە چیە، وە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیش لە کۆمپانیایەکانی فەیسبووک و گووگڵ هۆکاری ئەو وەستانەیان ڕوون نەکردۆتەوە بۆ بەکارهێنەرانی وەتسئاپ.