لە ڕۆژئاوای میدلاندی وڵاتی ئینگلتەرا، دوو دز هەستاون بەدزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس بەبێ بەکارهێنانی هیچ جۆرە سویچێک بۆ کردنەوەی دەرگاکانی یاخوود شکاندنی جامەکانی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵکوو بەهۆی شارەزاییان لە تەکنەلۆژیا و شارەزابوون لە چۆنیەتی ئیشکردنی مارسیدسەکە، بەماوەی کەمتر لە یەک دەقیقە توانیویانە سیستمی ئۆتۆمبێلەکە هاک بکەن و دواتر بیدزن.!
::: چۆن ئەنجامیان داوە.؟
وەک لە گرتە ڤیدیۆیە تۆمارکراوەکەی بەردەم ماڵی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە دەردەکەوێت( لەکۆتایی بابەتەکە دانراوە)، دزەکان دوو کەس بوونە،هەریەکێکیان ئامێرێکی بەدەستەوەیە.بەجۆرێک لەڕێگەی ئامێری یەکەمەوە، هەستاون بە پەیوەست بوون بە سویچی ئۆتۆمبێلەکە و وەرگرتنی سیگناڵەکانی کە لەناو یەکێک لە ژوورەکانی خانووەکە دابووە ، دواتر بەڕێکردنی سیگناڵە وەرگیراوەکە بۆ ئامێری دەستی دووەم دز .
ئامێری دووەمیش هەستاوە بە وەرگرتنی سگناڵەکان و ناردنی بۆ ئۆتۆمبێلەکە و هەڵخەڵەتاندنی سیستمەکەیی و شکاندنی قفڵی ئۆتۆمبێلەکە و دواتر بەکارخستنی.!
::: بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی ئەو جۆرە دزییە:-
هەرچەند ڕوودانی وەها حاڵەتێک لێرە لە کوردستان دەگمەنە، بەڵام شارەزایان ئەو چەند خاڵەیان پێشنیار کردووە:
١- سویچی ئۆتۆمبێلەکەت بخە ناو سندوقێکەوە کە ڕێگری بکات لەڕۆیشتنی سیگناڵی سویچەکەت بۆ دەرەوە.
٢- با سویچی ئۆتۆمبێلەکەت لەنزیک ژوورەکانی پێشەوەی ماڵەکەت نەبێت، بەڵکوو لە ژوورەکانی دواوەبێت. چونکە تاکوو نزیکتربێت لە دەرەوە، ئەوەندە چانسی وەرگرتنی شەپۆلەکانی زیاتر دەبێت لە دەرەوەی ماڵەکەت.
٣- کوژاندنەوەی سیگناڵی سویچی ئۆتۆمبێلەکەت ئەگەر کرا.
( گرتە ڤیدیۆی چۆنیەتی هاککردنی سیستمی ئۆتۆمبێلەکە و دزینی):
سەرچاوە: Metro