ئەگەر تا ئێستا لە ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆ و پەیمانگاکاندا ، لە جیاتی کاغەز و پێنوسی ئاسایی ،لاپتۆپ و تابلێت بەکار دهێنی بۆ نوسینەوەی تێبینی و وتەکانی مامۆستاکەت، ئەوا دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەبێ دووبارە بیر لەم بڕیارە بکەیتەوە و بیگۆڕیتەوە بە شێوازە کلاسیکیەکە !
ئیتر پێدەچێت لەمەو دوا زۆرێک لە ناوەندەکانی خوێندن و پەرەپێدان هەوڵ بدەن هانی قوتابیان بدەن کە بگەڕێنەوە بۆ رێگا کلاسیکیەکانی خوێندن لە ناو هۆڵەکانی خوێندن.
لە چەند توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە چەند ناوندێکی جیاوازی خوێندن و لە ئاستە جیاوازەکان و لەلایەن چەندان ناوەندی توێژینەوەی زانستییەوە کراوە، لە ئەنجام دا دەرکەوتووە کە خوێندن و نوسین لەسەر کاغەز و بە دەست بە پێنوس کاریگەری باشتر جێدەهێڵێت لەسەر مێشکی مرۆڤ و وادەکات باشتر لە بابەتەکە بگەیت و بۆماوەیەکی درێژتر لە خەیاڵت بمێبێتەوە.
لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە خوێندن و خوێندنەوە لەسەر تابلێت چێژێکی زیاتر دەدات بە خوێندنەوە بەڵام تەنها بۆ ماوەیەکی کەم ، بەڵام بۆ ماوەی درێژخایەن کاغەز و نوسینەوە لەناو هۆڵەکانی خوێندن سوودی زۆر زیاترە،