زۆریک لە ئێمە حەز دەکەین رونمای کۆمپیوتەرەکانمان زوو زوو بگۆڕین تا زیاتر حەز بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بکەن و بێزار نەبین لە بەکارهێنانی، خۆی دەتوانین ماوە ماوە وینە ببینینەوە و لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکانمان دایبنیین بەڵام ئەم کارە تا رادەیەک لەوانەیە بێزارکەر بێت بۆ ئەوەی بتوانیت زوو زوو وێنەی نوێ ببینیتەوە بەڵکوو ئەم پڕۆگرامانە بە ئاسانی وێنەی رونماکەمان بۆ دەگۆڕێت، بۆ ئەم کارەش لەم بابەتەدا ٣ پڕۆگرامی ناوازەتان پێ دەناسێنین کە دەیەها وێنەی جوان و پڕۆفریشناڵیان لە خۆیان گرتوە و خودکارانە وێنەی سەر شاشەت بۆ دەگۆڕێت بە وێنەی پڕۆفیشناڵ و فۆتۆگرافی زۆر جوان .

1- پڕۆگرامی Splashy
2017-10-26_19h22_13_1509035301-630x369
ئەم پڕۆگرامە هەڵدەستێت بە دانانی وێنەکانی ماڵپەڕی ئەنسپڵاشی بەناوبانگ کە هەزارەها وێنەی ناوازە و جوانی تێدا بۆت دەخاتە سەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەتەوە و دەتوانین دوای دابەزاندنی پڕۆگرامەکە کاتی گۆڕینی وێنەی سەر شاشە و جۆری ئەو وینانەی بۆت دادەنێت لەسەر شاشە دەتوانیت دیاری بکەیت .
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە لە ماڵپەڕی سەرەکی
2- پڕۆگرامی ARTPIP
Artpip

گەر حەز دەکەیت بە دانانی وێنەی هونەری لەسەر رونمای کۆمپیوتەرەکەت ئەم پڕۆگرامە دابەزێنە بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت، ئەم پڕۆگرامە وەکوو پڕۆگرامی پێشوو کە باسمان کرد هەمان کار دەکات بەڵام ئەوەی جیای دەکاتەوە لەگەڵ پڕۆگرامی Splashy ئەوەیە ئەم پڕۆگرامە بە شێوەی هەڕەمەکی هەڵدەستێت بە دانانی وێنە و تابلۆی هونەری بۆ سەر شاشەی کۆمپیوتەر .

3- پڕۆگرامی Dynamic Theme
Untitled-1

یەکێک لە تایبەتمەدنیەکانی ویندۆز ١٠ بریتیە لە گۆڕینی خودکارانەی وێنەی سەر شاشەی کۆمپیوتەرە، ئەم پڕۆگرامە لە ستۆری مایکڕۆسۆفت دا هەیە و دەتوانی بە خۆڕایی دایبەزێنیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت و لیستێک لەو وێنانەی کە دەتەوێت هەڵیبژێرە و لەم لیستە خودکارانە وێنەیەکت بۆ هەڵدەبژێرێت و ماوە ماوە وێنەی سەر شاشەت بۆ دەگۆرێت .

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.