هاکینگ جیهانێکی گەورەیە و رۆژ بە رۆژ لە گەورەبووندایە وە رۆژانە چەندین ماڵپەر و ئەکاونت هاک دەکرێن لە سەرتاسەری جیهاندا لە لایەن گروپە هاکک کەرەکان وە ئەو گروپە هاک کەرانە چەندین رێگەیان هەیە بۆ هاک کردن کە رۆژانە رێگەی نووێ دەدۆزنەوە بۆ هاک کردن وە کۆمەڵگەی خۆشمان دوورن نییە لەو جۆرە کارانە بەڵکوو بگرە بەربڵاویشە، وە هەروەها کۆمەلگای ئێمە بە گشتی هۆشیاریمان کەمە لەم بورەدا کەرۆژانە چەندین کەس تووشی کێشە دەبن لەسەر هاکینگ وە زۆر رێگەش هەن بۆ خۆپاراستن لە هاک کردن زۆر رێگەش هەن بۆ هاک کردن وەکۆمەڵگەی ئێمەش کەسانێک تێکەڵ بەکۆمەڵگەکەمان بوون کە ئارەزووی هاک کردن دەکەن بەتایبەتیش هاک کەرە کڵاو رەشەکان.

وەلە بابەتی ئەم جارەدا باس لەجۆرێک هاک دەکەم کە لەڕێ USB دەکرێت کەسی هاک کەر USB پەیوەست دەکات بە ئامێری تایبەتی تۆ وە دەتوانێت بەبێ ئاگاداری تۆ لەماوە 5 چرکەدا سەرجەم ئەو ماڵپەرانەی کە خۆت تێیدا تێپەر کردووە کۆپی بکات بە وشەی نهێنی  ئاکاونتەکانی FACEBOOK /GMAIL و چەنداهای تریش کۆپی دەکات بەبێ ئاگاداری تۆ وە هەروەها ھیچ ئاسەوارێک بەجێ ناھێڵێت لە داوای خۆی وە وشەی تێپەڕی ئامێری کۆمپیوتەرەکەت، ئەم رێگەیە لەسەر سیستەمی ویندۆز کاردەکات .

فەرموو لەم فێرکاریەدا ئەم شێوازە هاکردنەکە ببینە وە لەگەڵیدا شێوازی خۆپاراستنەکەی لەم ڤیدیۆیەدا ببینە .

تێبینی : ھیچ ئاماژەیەک بە ناوی بەرنامەکە نەکراوە و ھیچ سەرچاوەیەک دانەنراوە لەبەر باری ئەمنی و خراپ بەکارھێنانی لەلایەن خەڵکیەوە، بۆیە ئاگاداربە ئەم فێرکاریە بۆ فێربوونی هاک نییە بەڵکوو بۆ خۆپاراستنە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم موسلیم ئه حمد چەند ساڵە تێکەڵ بە جیهانی IT وە شارەزاییەکی باشم هەیە لە دیزاین و خۆپاراستن ئایتی بە گشتی.وە دەمەوێت ئەو ئەزانیاریانەی کە هەمە خزمەتی کۆمەڵگاکەم بکەم تا کۆمەڵگەکەمان هۆشیار تربێت

Comments are closed.