جیاوازیەکی گەورە لە نێوان سڕینەوەی هەژماری فەیسبووک و ناچالاککردنی هەژماری فەیسبووک هەیە کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک نایزانن.
سڕینەوەی هەژماری فەیسبووک مانای وایە چیتر ناتوانی بگەڕێینەوە ناو هەژمارەکەت.
بەڵام ناچالاککردنی هەژماری فەیسبووک داخستنێکی کاتیە هەرکاتێک ویستت دەتوانی چاڵاکی بکەیتەوە.

هەندێک لە بەکارهێنەران وا بیردەکەنەوە ئەگەر جارێک هەژمارەکەیان ناچالاک بکەن ئەوە هەرچی زانیاری ناو فەیسبووکیان هەیە ڕەش دەبێتەوە. بەڵام ئەوە ڕاست نیە لەکاتی ناچالاک کردنی هەژماری فەیسبووک هیچ لە زانیارییەکانت گۆڕانکاری بەسەر نایەت و ڕەش نابێتەوە.

ئێستا ئەگەر دەتەوێت فەیسبووکت داخەیت دوای ئەوەی زۆر بە قووڵی بیرت لەوە کردەوە کە بڕیارت دا بۆ ڕەشکڕدنەوەی هەژماری فەیسبووکت بۆ هەمیشەیی، ئەوە کلیک لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ ڕەشکڕدنەوەی هەژماری فەیسبووکت بۆ هەمیشە.

کلیک لێرە بکە بۆ ڕەشکردنەوەی هەژماری فەیسبووکت

کە کلیکت کرد فەیسبووک نامەیەکی ئاگادارکردنەوەت پێ نیشان دەدات دڵنیات دەکاتەوە کە (ئایە دەتەوێت هەژمارەکەت ڕەشکەیتەوە) تۆش بۆ ڕازی بوون دووبارە ژمارەی نهێنی هەژمارەکەت داخیل بکەوە کلیک لەسەر ( Submit) بکە.

ئێستا چیتر ناتوانی بگەڕێتەوە ناو هەژماری فەیسبووکت بۆ هەمیشە سڕایەوە…

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.