زۆر جار ئەو كەسانەی كە ئایفۆن 4 جی یان پێیە یاخود وەشانی نزمی ئای ئۆ ئێس بەكار دێنن ئەم گرفتەیان تووش دەبێـت و نازانن چۆن چارەی ئەم كێشەیە بكەن.
پێویستە ئەو بەرنامەیەی تۆ ئەتەوێ دای بەزێنی پێشتر لە ئەپڵ ئایدییەكەت دا دات بەزاندبێت ، ئەگەر پێتشر دات نەبەزاندووە لە مۆبایلێكی وەشان بەرزتر دا ئەپڵ ئایدییەكەت بكەرەوە و ئەو بەرنامەیەی ئەتەوێ دای بەزێنە بۆ ئەوەی لە purchased ی ئەپڵ ئایدییەكەتدا زەخیرە ببێت، دواتر لە نێو مۆبایلەكەی خۆت بیكەرەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەچینە ئەو شوێنەی پێشتر ئەپەكانممان لێ دا بەزاندووە و دووبارە دای دەبەزێنینەوە.
پاش كردنەوەی ئەپ ستۆر ئەم بەشە دەكەینەوە
دواتر purchased بكەرەوە
لێرە ئەبینین سەرجەم ئەو ئەپانەی پێشتر دات بەزاندوون كۆكراونەتەوە و دەتوانیت بەكاریان بهێنیتەوە و گەر هەر ئەپێك بۆ وەشانەكەی تۆ دانابەزێت دەتوانی لەوێوە ڕستەوخۆ دای بەزێنیت بە بێ گرفت
ئەو فێركارییەی سەرەوە بۆ وەشانە نوێیەكان بوو لە وەشانە كۆنەكان purchased بەم شێوەیە دەكرێتەوە كە زۆر ئاسانترە لەوەی ئێستا.
هەر پرسیارێكی ئاراستەداری بابەتتان هەبوو دەتوانن لە كۆمێنتی فەیس بووك یاخود نێو بابەت ئاماژەی پێ بكەن.
بەهیوای سوود