خزمەتگوزاری (Virtual Reality) کە لە جیھاندا بە (VR) ناسراوە، بەم نزیکانە بۆ لاپەڕەی سەرەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیس بووک)، زیاد دەکرێت.

سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان بڵاویانکردۆتەوە کە ئێستا  کۆمپانیای  فەیسبووک ، کار لەسەر ئەوە دەکات ، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، خزمەتگوزاریی (VR) بۆ لاپەڕەی سەرەکی تۆرەکەیان  زیاد بکەن، بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانیان بتوانن فەیس بووک بە چاویلکەی (VR) بەکار بھێنن.

سیستەمی (Virtual Reality)  کە چاویلکەیەکی تایبەت بەخۆی ھەیە، یەکەمجار زیاتر بۆ یاریە ئەلیکترۆنییەکان بەکار دەھات، بەڵام ئێستا بەکارھێنەری زۆری هەیە لە جیهاندا،  خەڵک توانیویەتی لە رێگەی VR سەیری  فیلمە سینەمایەکان بکات ، کاتێک بەو چاویلکەیەش سەیری ھەر شتێک بکەیت، وا دەزانی لە نزیکتەوەیە و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، دیمەنەکانت بۆ دەگوازێتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.