هەر وەکوو نەریتی خۆی ئەمجارەش کەناڵی JerryRigEverything هەڵسا بە تاقی کردنەوەی نوێترین مۆبایل OnePlus 5T بە خوراندنی لاشەی مۆبایلەکە، سوتاندنی شاشەکە و لەگەڵ چەمانەوەی مۆبایلەکە بۆ ئەوەی بزاندرێت تا چەند بەرگەی ئەو زەبرانە دەگرێت.
مۆبایلی OnePlus 5T تاقی کرایەوە بە خوراندنی لاشەی سوتاندن و چەمانەوە، مۆبایلەکە توانی لە تاقیکردنەوەی چەمانەوە دەربچێت هیچ کاریگەریک لەسەری دروست نەبوو.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دەتوانی سەیری تەواوی تێستکردنەکە بکەیت.
مۆبایلی OnePlus 5T کەمتر لە هەفتەیەکە بڵاوکراوەتەوە، بەیانی لە چەند ووڵاتێک دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، مۆبایلی OnePlus 5T هەمان تایبەتمەندی OnePlus 5 هەیە، بەڵام ئەمەیان شاشەکەی گەورەترە، وە کامێرای دووەمیشی نوێکراوەتەوە.