زۆریک لە ئێمە ئەگەر پێمان بڵێن لەم دوو مۆبایلە ئایفۆن ئێکس یان Pixel 2 یان Pixel 2 XL کامەت دەوێت؟ دڵنیام بێ دوو دڵی ئایفۆن X هەڵدەبژێرین، بەڵام چەند هۆکارێک هەیە کە وادەکات بڵێین مۆبایلەکەی گووگڵ لە ئایفۆن X باشترە.
مۆبایلەکەی گووگڵ نرخی هەرزانترە لە مۆبایلی ئایفۆن X کە نرخی مۆبایلی Pixel 2 دەگاتە 650 دۆلار نرخی مۆبایلی Pixel 2 XL نرخی دەگاتە 850 دۆلار ئەوەش زۆر هەرزانترە لە ئایفۆن X کە نرخی 1000 دۆلارە.
مۆبایلەکەی گووگڵ شاحنی خێرای بەرگاوی کردنی لەگەڵە بەڵام ئایفۆن X لەگەڵی نیە دەبێت بە تەنها بۆی بکڕیت.
شاشەی مۆبایلەکەی گووگڵ گەورەترە کە لەهەمان کاتیشدا هەردووكیان یەک کێشیان هەیە.
چاککردنەوەی مۆبایلەکەی گووگڵ زۆر هەرزانترە لە چاو چاککردنەوەی ئایفۆن X کە دواوەی ئایفۆن X لە شووشەیە ئەوەش بەردەوام بەربوونەوەو ئەگەری شکانی زۆرە.
کارکردن لەسەر سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید زۆر خێراترە لەچاو سیستەمەی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس، کە تایبەتە بە مۆبایلی ئایفۆن X کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەوەش وا دەکات سیستەمی ئەندرۆید لەلای زۆرێک لە بەکارهێنەرانی زیاتر پەسەندتر بێت.
کامێرای مۆبایلەکەی گووگڵ و کامێرای ئایفۆن X هەردووکیان لەو باشانە و پێشکەوتوانانە نین.