سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان هۆشداریەکیان بڵاوکردۆتەوە ، بۆ بەکارھێنەرانی ئەپی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ) ، کە تێیدا لە کردنەوەی نامەیەکی مەترسیدار، ئاگاداریان دەکاتەوە.
سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان هۆشداریان داوە بۆ بەکارھێنەرانی واتس ئاپ، کە تێیدا باس لەوە دەکرێت، چەند ھاکەرێکی نەناسراو، دووبارە لینکێکی ساختە، بە ژمارەی نەناسراو بۆ بەکارھێنەرانی واتس ئاپ دەنێرن، ئەو لینکەش بە مەبەستی دزینی ژمارەی حیسابی بانکی ئەو کەسەیە.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەشداریکرنت لە بانک بەسەر دەچێت و پێویستە لە ڕێگەی ئەو لینکەوە نوێی بکەیتەوە، بەڵام ئەو لینکە ساختەیە و تەنیا بۆ ئەوەیە، ژمارەی بانکت بدزرێت و پارەکانت ببردرێت.
وە بەپێی سەرچاوەکان بە کردنەوەی ئەو لینکە ساختەیە ئەگەر ھەیە مۆبایلەکەت ھاک ببێت و تێک بچێت، ھەروەھا وێنە، ڤیدیۆ و فایلە تایبەتییەکانت بدزرێن.
بۆ خۆپاراستن لەو رێگایە مەترسیدارە ئەو نامە ساختەیە یان نامەیەکی ھاوشێوەی ئەو نامە ساختەیەت بۆ ھات، بەخێرایی بیسڕەوە و ھەرگیز مەیکەوە.