زۆرێک لە ئێمە دەیەوێت ئەو پەیوەندییانەی بۆ دێت یان دەیکات تۆماریان بکات، هەر لەبەر ئەوەشە بەردەوام بەدوای باشتری بەرنامە دەگەڕێین بۆ ئەو مەبەستە.
ڕەنگە چەندین بەرنامەمان تاقی کردبێتەوە بەڵام بەردەوام کێشەی هەبووە سەرەکیترین کێشە ساف نەبوونی دەنگی تۆمارکردنەکە.

ئەمڕۆ لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی ئاشناتان بکەین بە باشترین بەرنامەی تۆمارکردنی پەیوەندی بۆ سیستەمی ئەندۆرید ئەویش بەرنامانەی
(Automatic Call Recorder for Me)
کە یەکێکە لە باشترین بەرنامەکانی تۆمارکردنی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان، کە چەندین تایبەتمەندی هەیە بەهیچ جۆرێک ڕێکلامی بێزارکەریشی نیە.
ئەوانەی خوارەوە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانە.

• دەتوانی ئەو پەیوەندیەی کە بۆت دێت تۆماری بکەیت یا دەتوانی تۆماریشی نەکەیت، یاخوود بە پێچەوانەوە کە پەیوەندی دەکەیت.

• دەتوانی ژمارەی نەهێنی لەسەر بەرنامەکە دابنێیت بۆئەوەی کەس نەتوانێ دەستکاری بکات.

• دەتوانی بەرنامەکە ڕابگریت لەکاتی پەیوەندی کردن بۆ ئەوەی پەیوەندیەکە تۆمار نەکات.

• بەهیچ جۆرێک ڕێکلامی بێزارکەری نیە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.