كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رده‌وام له‌هەوڵی ئەوەدایە كه گۆڕانكاری و نوێكاری له مۆبایله‌كانیدا بكات، بۆ نه‌وه‌ی نوێی مۆبایله‌كه‌شی كه (ئایفۆن X)ـه
ئه‌پڵ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێی زیاد كردووه كه له نه‌وه‌كانی پێشودا نه‌بووه.
1 – دیزاینێكی نایاب بۆ یه‌كه‌م جار: مۆبایلی ئایفۆن X جیاواز له نه‌وه‌كانی پێشتر دیزاینێكی نایابی هه‌یه , به شێوه‌یه‌ك به‌شی پێشه‌وه‌ی هه‌مووی شاشه‌یه و هیچ چوارچێوه‌یه‌كی تێدا نیه.
2 – ده‌بڵ پاتری: مۆبایلی ئایفۆن X خاوه‌نی ده‌بڵ پاتریە ئه‌مه‌ش له مێژووی مۆبایله‌كانی ئه‌پڵدا بۆ یه‌كه‌م جاره كه دوو پاتری بۆ مۆبایله‌كانی دابنێت, پاتریه‌كانی مۆبایله‌كه له شێوه‌ی پیتی L دانراوه, ئامانج له‌م تایبه‌تمه‌ندیه بەرگە گرتنی زیاتری شه‌حنی مۆبایلهکەیە.
3- شاشه‌ی OLED: پێشتر مۆبایله‌كانی ئایفۆن شاشه‌كه‌یان له جۆری lcd بوون, به‌ڵام بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه شاشه‌كه گۆڕاوه بۆ جۆری OLED كه چه‌ندین جار له شاشهكهنانی پێشتر باشتره .
4 – ده‌بڵ كامێره‌ی ستوونی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌پڵ ده‌بڵ كامێره‌ی بۆ ئایفۆن 7 دانابوو, به‌ڵام ئایفۆن X كامێره‌كانی به شێوه‌ی ستوونی و له‌سه‌ر یه‌ك دانراوه كه ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی مۆبایله‌كه‌ی کۆمپانیای ئه‌پڵه.
5- شه‌حنی خێرا: مۆبایلە نوێی ئایفۆن به به‌راورد به نه‌وه‌كانی پێش خۆی شه‌حنكردنه‌وه‌ی خێراتره و هه‌روه‌ها به شێوه‌ی بی كێبڵ ( وایه‌رلێس) شه‌حن ده‌كرێته‌وه كه ته‌نها پێویستی به بنكه‌یه‌ك هه‌یه مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر دابنرێت.
6- مۆری ڕوخسار: ناسینه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڕوخساره‌وه نوێترین تایبه‌تمه‌ندی مۆبایلی ئایفۆن X , به‌مه‌ش کۆمپانیای ئه‌پڵ شۆڕشێكی له پیشخستنی مۆبایله‌كانی ئه‌نجامداوە .