ئێستا بەشێکی زۆری خەڵک لە سەرانسەری جیھاندا، مۆبایلی زیرەکیان ھەیە، چەند ھەڵەیەکیش هەیە لە کاتی بارگاویکردن (شەحنکردنەوە)ی مۆبایلدا، ئەگەری ھەیە مۆبایل تێک بدات.
1 – نابێت شەحنی ساختە بەکار بھێنرێت.
2 – پاوەر بانکی ساختە، زیان بە مۆبایل دەگەیەنێت.
3 – نابێت لە شەواندا مۆبایل لە شەحندا بەجێ بھێڵدرێت.
4 – ئەو پڕۆگرامانەی لەنێو مۆبایلەکدا ھەن و بەکار ناھێنرێن، پێویستە بسڕدرێنەوە.
5 – ھەموو کاتێک نابێت مۆبایل بارگاوی بکرێتەوە، تەنیا ئەو کاتانەی ڕێژەی بارگاوییەکەی دەگاتە 20%، پێویستە بارگاوی بکرێتەوە، بەمەش تەمەنی پاتریی مۆبایلەکە، درێژتر دەبێت.
6 – نابێت مۆبایل لە کاتی بارگاویکردندا بەکار بھێنرێت.
7 – کاتێک مۆبایل بارگاوی دەکرێتەوە، ئەگەر کەڤەری پێوەبێت، وا باشترە لێی بکرێتەوە
ئەگەر ئەو خاڵانە جێبەجێ بکرێت و ھەڵەکان دووبارە نەکرێنەوە. تەمەنی مۆبایل و پاترییەکەشی زیاتر دەبێت، ھەروەھا درەنگتریش مۆبایلەکە تێک دەچێت.