کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی ئەپگرەیتی ویندۆزی ۱٠ ی کرد بە پارە، واتا لە مەودوا نا‌توانیت ویندۆزەکەت لە ویندزۆەکانی بەر لە ویدنۆز ١٠ بە خۆڕایی بەرز بکەیتەوە و بۆ ویندۆز ١٠ دوای ئەو وادەیەی مایکڕۆسۆفت دایناوە .
مایکرۆسۆفت رایگەیاند ئەو بەکارهێنەرانەی ویندۆز7 و ویندۆز8 به‌كارده‌هێنن و ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی بێ به‌رامبه‌ر ویندۆز 10 به‌ده‌ست بهێنن، پاش ماوه‌یه‌كی تر ناتوانن ویندۆزەکانیان ئەپگرەیت بکەن بە خۆڕایی .
مایکڕۆسۆفت رایگەیاندوە لە دوای 30 ئەم مانگاوە هەرکەسێک بییەوێت ویندۆزەکەی بەرز بکاتەوە بۆ ویندۆز ۱٠ بە خۆڕایی نابێت و دەبێت پارە بدات .
شایەنی باسە دوای ئەوەی ویندۆزی ۱٠ کۆمەڵێک کێشەی لێ کەوتەوە ڤێرژنێكی نوێی به‌ناوی “ویندۆزی ۱٠ ئێس” ڕاگه‌یاند، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئه‌و ڤیڕژنه‌ی ویندۆز زۆر به‌هێز و كارایه، بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر ویندۆز 10 پرۆ و پرۆ ئیدوكه‌یشن و ئینته‌رپرایسیان به‌كار هێناوه، چاكتره بیكه‌ن به ویندۆز10 ئێس، چونكه ویندۆز ١٠ ئێس له هه‌موو ڤێرژنه‌كانی بەر لە خۆی تر باشتر و به‌هێزتره .
سیسته‌مەکە تێیدا ئاسایشی بەهێزتر کراوە و هەوڵدراوە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی درز و کەلێنی ئاسایشی سیستەمەکە بۆ پاراستنی بەکارهێنەر لە هەر هەوڵێکی هاک و توش بوون بە ڤایرۆس بۆ نێو كۆمپیوته‌ر و کۆمەڵێکی تر لە تایبه‌تمه‌ندیی زۆر گرنگ و به‌هێزیتر .
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو بریارەی مایکرۆ سۆفت دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ و ٨ و ٨.١ .
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن مایکڕۆسۆفت لە رێگای ئەم کارەیەوە هەڵ دەدات بەهای ویندۆز ١٠ بە شیوەیەکی گشتی بەرز بکات .