تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە ژمارەی پیتەكان لە پۆستێکدا لە ١٤٠ پیتەوە زیادکرد بۆ ٢٨٠ پیت.
ئێستا لە تویتەر دا دەتوانن 280 پیت بنووسیت لە پۆستەکاندا، بەڵام بۆ زمانە ئاسیاییەکانیش دەتوانن تا 140 پیت بنوسن، چوونکە زمانە ئاسیایەکان دەتوانن بە وشەیەک مانای زیاتر بدەن بە نوسینەکانیان.
بەپێی هەنگاوەكەی تویتەر بەكارهێنەرانی تۆڕەكە بە 35 زمان دەتوانن 280 پیت بۆ یەك تویت بەكاربهێنن.
تویتەر بەفەرمی رایگەیاند بۆ ئەوەی بەكارهێنەرانی بتوانن بە شێوەیەكی باشتر گوزارشت لەخۆیان بكەن، ژمارەی پیتە رێگەپێدراوەكان لە ۱٤٠ پیتەوە بۆ ٢٨٠ پیت بەرزدەكرێتەوە.