مۆبایلێکی نوێ بەناوی Razer بەرھەمھێنراوە .
کۆمپانیاکە مۆبایلێکی زیرەکی بۆ ھەوادارانی ڤیدیۆ گەیم لەشاری لەندەنی بەریتانیا ئاشکرا کرد.
مۆبایلەکە شاشەیەکی خێرای هەیە کە بەبێ وەستان دەتوانی بەخێرایی یارییە ئەلیکترۆنییەکان کار پێبکەیت وا بریارە ۱۷ی نۆڤەمبەر بکەوێتە بازارەکانی جیهانەوە.
Razer تایبەتمەندیەکانی بۆ هەوادارانی ئاشکراکردوە کە شاشەکەی لە جۆری Ultra Motion ، بەپێوانی ٥.۷ ئینج لەجۆری LCD شاشەی Corning Gorilla Glass ٣ ی ھەیە.
مۆبایلەنوێیەکەی رازەر، دوو کامێرای دواوەی ھەیە کە کامێرای پشتەوەی ۱۲ مێگاپکسڵ و کامێرای پێشەوەی ۸ مێگاپکسڵ و پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ ی کوالکۆم و رامی ٨ گێگابایت.
مۆبایلە نوێیەکەی رازەر میمۆری ٦٤ گێگا و پاتریەکەی لە جۆری لیسیۆم ،مۆبایلەکە نوێیەکە بە سیستەمی ئەندرۆید نۆگات ٧.١.١ کاردەکات و کێشی ١٩٧ گرامە و ئەستوری ٨ ملیمەترە.