ماتلاب (بە ئینگلیزی: MATLAB) زمانێکی بەرنامەسازیی نەسڵی چوارەم و نەرمامێرێکی تایبەت بە کاری زانستیی ژمارەییە و له‌لایه‌ن كۆمپانیای Mathworks ـه‌وه په‌ره‌ی پێ ئه‌درێت . یەکێک لە تایبەتمەندییە زۆر گرنگەکانی مەتلەب ئەوەیە کە لەگەڵ ھەموو شتەکان وەکوو ماتریکس مامەڵە دەکات. لە ڕێگەی بەکارهێنانی زانستی ماتماتیکی سێ ڕەهەندیەوە کێشەکان شیکار دەکات، زمانی مەتلەب زمانێکی زۆر ئاست بەرز و نوێیە هەروەک زمانەکانی جافا و هاوڕێکانی ، زمانی ناوبراو یارمەتی پرۆگرامەر و دیزاینەر و وەبەرهێنی تەکنۆلۆژی دەدات بە کەمترین کات و تێچون و بە کواڵتیەکی زۆر باش پرۆگرام وەبەر بهێنێت بۆ چارەسەرکردنی کیشەی جیاواز لە بوارەکانی ماتماتیک و فیزیا‌و … هتد. لە ئێستادا وەک پێویستی بە شێوەیەکی سەرەتایی لە زۆرێک لە ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکاندا وەک مەنهەج دەخوێندرێت هەروەک زانکۆ و پەیمانگاکان ، لە بەشە هاوپەیوەندەکانی وەک ئەندازیاری و فیزیای کارەباو کۆمپیوتەر و ماتماتیک لە قۆناغ و کۆرسە جیاجیاکاندا دەخوێندرێت.. یه‌كه‌م ڤێرژنی ئه‌م پرۆگرامه له ساڵی 1984 ده‌رچووه و كۆتا ڤێرژن له 3 ی سێپته‌مبه‌ری 2015 ده‌رچووه .
له‌م وانه‌یه‌دا باس له چۆنیه‌تی دابه‌زاندن و ئه‌كتیڤ كردنی پرۆگرامی ماتلاب ئه‌كه‌م ، هه‌روه‌ها لینكی پرۆگرامه‌كه له درێژه‌ی ڤیدیۆكه دامناوه.