جیا لەوەی کێبڕکێکان لەسەر ئاستی مۆبایلە هۆشمەندەکان بە تایبەتی و سیستەمەکانی وەگەڕخەر بە گشتی لە نێوان هەریەکە لە گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای جیهانی (ئەپڵ و گووگڵ و مایکڕۆسۆفت) لە ئاستێکی زۆر باڵادایە.لە ئێستادا کێبرکێکان قووڵ بوەتەوە بۆ لاپتۆپەکانیش و بەردەوام لە گەشەسەندنی بەرهەمەکانیانن بۆ زیاتر داگیرکردنی تەکنەلۆژیا و جیهانی ئامێرە هۆشمەندەکان.
ئەگەر پێشتر ئەپڵ وەک تاکە کێبرکێکاری ئەم بوارە چاوی لێکرابی لە بەرهەمە ناوازەکانی ماکبووک ەوە، بەڵام پێدەچێت لەمەو دوا ئەم شوێنە بۆ ئەپڵ لەق ببێت و هەریەکە لە مایکڕۆسۆفت و گووگڵیش هەوڵی بۆ دەدەن!
دوای ئەوەی ئەمساڵ مایکڕۆسۆفت نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی سێرفس پڕۆ راگەیاند و هەڵگری چەندان تایبەتمەندی زۆر بەرز و ناوازە بوو هەروەها ناوەندە تەکنەلۆژیەکان بە شۆڕشێکی گەورە باسیان لێوەکرد.
بەڵام دیارە ئەمجارەش گووگڵ هاتە ناو هاوکێشەکان و بەرهەمێکی زۆر ناوازەی پێشکەش کردوە کە پێدەچێت ئەویش بەهەمان شێوە ببێتە جێگای بایەخی چاودێران و بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیا.
بەرهەمە نوێیەکەی گووگڵ بریتیە لە پیکسڵ بووک و هەڵگری سیستەمی وەگەڕخەری کڕۆم و پێکهاتەیەکە لە لاپتۆپ و تایبلت.
فەرموون پێداچونەوەی پیکسڵ بووک لەم ڤیدیۆیە ببینن:
تایبەتمەدیەکانی پیکسڵبووک: