بەهۆی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیاوە زۆربەی پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەسەر مۆبایل و کۆمپوتەرو لاپتۆپەکانمانە.
دانانی پاسۆرد وادەکات مۆبایل و ئامێرو ماڵپەڕ و ئەکاونت و ئەپلیکەیشنەکانمان پارێزراو بێت. بێگومان بەهۆی سەرقاڵی ڕۆژانەمان پاسۆردەکان لەبیر دەکەین، ئەم کێشەەش رووبەروی هەموومان بۆتەوە.
چەند ڕێگایەکی ئاسان هەیە کە یارمەتیدەرت دەبێت لە دانانی پاسۆرد بەجۆرێک بەهێز بێت و شکانی ئاسان نەبێت لەهەمان کاتدا ئاسان بێت بۆ بیرهاتنەوە.
1- سێ وشە هەڵبژێرە کە بووتە پیشەی ژیانت و هەرگیز لە بیریان ناکەیت و ڕەبتیان بکە بەیەکەوە بۆ نموونە “techeye” یان “techeyeorg.”
لەهەمان کاتدا ئەگەر هێماو چەند ژمارە بخەیتە نێوانیانەوە پاسۆردەکەت بەهێزتر دەبێت.
2 – کورتکردنەوە بەکار بهێنە، دەتوانیت ڕستەیەکی گرنگی ژیانت هەڵبژێریت و یەکەم پیتی هەر ووشەیەکی هەڵبژێریت و هەموویان بکەیتە یەک ووشە بۆ نموونە “technology is our world ” دەبێتە “tiwo .
3-دوو وشە هەڵبژێرەو تێکەڵیان بکە بەجۆرێک پیتی یەکەمی وشەی یەکەم +پیتی یەکەمی وشەی دووەم ..+،،+ بەردەوام تا پیتەکان تەواو دەبن .