دوای ئاشکراکردنی بەشێکی زۆری تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس کە بە تاسەوە لەلایەن ملیۆنان بەکارهێنەری بەرهەمەکانی ئەپڵەوە چاوەڕوانی دەکرا، بەڵام بە ئەنقەست کۆمەڵێک تایبەتمەندی شاردبۆوە ئێستا ئاشکراکراون.

ماڵپەڕی ماشابڵ تایبەت بە هەواڵی تەکنەلۆژیا بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە
لە کۆنگرەی ئەپڵ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا کۆمپانیاکە بەشێکی تایبەتمەند و وردەکارییەکانی مۆبایلی ئایفۆن ئێکسی ئاشکراکرد، وەک شاشەی پێشەوە و بارگاویکردنەوەی وایەرلێس و چەند وردەکارییەکی تر.
1- نرخی ئایفۆنی ئێکس، ئەو نرخەی کە ئاشکراکراوە تەنها نرخی ئەو جۆرەیانە کە توانای خەزنکردنی ٦٤ گێگا بایتە، نرخەکەی٩٩٩ دۆلارە، بەڵام ئەوەی کە توانای خەزنکردنی ٢٥٦ گێگا بایتە نرخی ئاشکرا نەکراوە کە دەگاتە هەزار و ١٤٩ دۆلار.

2- بارگاویکردنەوەی خێرا، مۆبایلە نوێیەکان توانای بارگاوبوونەوەیان هەیە لە ماوەی ٣٠ خولەکدا، کە ئەوەش تایبەتمەندییەک بووە لە زۆربەی مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی ڕکابەرەکانی ئایفۆندا هەبووە و ئەپڵ لە کۆنگرەکەی خۆی لە کاتی ئاشکراکردنی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس باسی نەکردووە

419235C4-4967-4C4D-962D-1EE3B761CD76

3- پشتیوانی لە سیستمی گالیلۆ بۆ دەستنیشانکردنی شوێن، هەر سێ بەرهەکەی دوێنێی ئایفۆن پشتیوانی لە سیستمی گالیلۆی ئەوروپا دەکات بۆ دیاریکردن و دەستنیشانکردنی شوێن لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە

7F058DC2-90AB-4800-8F66-27BC905B6665

 

4- شاشەکەی ڕوونی کەمترە لە مۆبایلە هاوشێوە ڕکابەرەکانی، بە گوێرەی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئایفۆنی ئێکس و هەشت و هەشت پڵەس، پلەی ڕوونی شاشەکانیان کەمترە لە شاشەی نوێترین مۆبایلەکانی سامسۆنگ، کە ئەوەش یەکێک بووە لەو تایبەتمەندییانەی کە لە کۆنگرەکەی ئەپڵ باس نەکراوە.

31230D4B-01D1-44E9-AF5F-2FDFC4E6E262

5 – کامێرای پێشەوەی وەک خۆی ماوەتەوە، سەرباری ئەو قسانەی کە پێشتر ئەپڵ دەیکرد سەبارەت بە سیستمی کامێراکانی ئایفۆنی داهاتوو، بەڵام بە هەمان ئەو تایبەتمەندییانەیە کە لە مۆبایلی ئایفۆنی حەوتدا هەیە

53F05F68-38DB-4964-B871-DC2946B635CB

6- دوو نموونەی ئایفۆن ئێکس، قسەکردن لێرەدا تایبەت نییە بە توانای خەزنکردنی ئەو مۆبایلە، بەڵکو دوو نموونە هەیە لە ئایفۆنی ئێکس و هەریەکەیان پشتی بە شێواز و تایبەتمەندییەکی جیاواز بەستووە بۆ پەیوەندی بە تۆڕەکانی مۆبایلەوە

F6323C06-A6CA-46E3-83D8-0CB2D5A83984

7 – ماڵپەڕەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەر لەوەی ناوەرۆک و پێکهاتەکانی ناوەوەی ئایفۆنەکە ئاشکرا بکرێت، قورسە قسە بکرێت لەسەر ئەو دوو نموونەیەش کە ئەپڵ پشتی پێ بەستووە

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ١٢ی ئەیلول کۆمپانیای ئەپڵ لەمیانی کۆنگرەی تایبەتی خۆی جگە لە مۆبایلی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس، جۆرێکی تری مۆبایلی تایبەتی ئاشکراکرد بە ناوی (ئایفۆن ئێکس).

چاودێرانی بواری تەکنەلۆژیا مۆبایلی جۆری ئایفۆن ئێکس بە شۆڕشێک دادەنێن بۆ کۆمپانیاکە.

تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، ئایفۆن ئێکس تەواوی ڕووی پێشەوەی شاشەیە و”لە پۆڵا دروستکراوە و ژەنگ ناکات و بەرگری هەیە لە دژی ئاو و تەپوتۆز”.

یەکێک لە نوێترین تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە نوێیە دوگمەی “هۆم”ی نییە و بە تایبەتمەندی “ناسینەوەی دەمووچاو” دەکرێتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.