لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی دروستکردنی فەیسبووکی ڕووسی ئەکەین کە بە ئاسانی ڕیپۆرت ناکرێت و بەهێز تریشە وەک لە فەیسبووکێکی ئاسایی بە شێوەیەکی زۆر ئاسان ……….. بە مۆبایل.

کورتە باسێک لەسەر فەیسبوکی ڕووسی.
فەیسبوکی ڕووسی چییە؟؟؟
جیاوازی چییە لەگەڵ ئەوانی تر؟؟؟
فەیسبوکی ڕووسی جیاوازی ئیمێڵ و زمان و قوەتەکەیتی
نموونەی ئیمێڵ/ وەک هەموومان ئەزانین ئیمێڵی فێسبوک لە چەند جۆرە ئێمێڵێک پێک دێت بەڵام بەناوبانگرین سایتەکان لە جیهان کە فێسبوکیان لەسەر دروست کراون
بریتین لە yahoo.com و gmail.com و hotmail.com

و لەم سێ سایتەش بەناوبانگترینیان yahoo.com و gmail.com ە کە لە ساڵی 2000 تا 2015 سایتی یاهۆ زیاترین بەکارهێنەری هەبوو بەڵام لەبەر ئاسانی هاککردنی ئیمێڵەکە بەکارهێنەران ئیمێڵەکانیان گۆڕی بۆ gmail.com و لە ئێستاشدا سایتی gmail.com زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و زیاتر پارێزراوە کە چەندان کاری جیاواز ئەتوانی بەم ئیمێڵە بکەیت

نموونە/ دروستکردنی جیمێڵ بۆ پلەی ستۆری بەکار هێنانی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتێکان…… هتد و دروستکردنی ئیمێڵ بۆ فەیسبووک و گۆگڵ و چەندان شتی تر

جیاوازی فێسبوکی ڕوسی چییە؟؟؟
فەیسبوکی ڕووسی چەند جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ ئەوانی تر
بۆ نموونە/ ناتوانیت ڕاستەوخۆ لە ناو فەیسبوک فەیسبوکی ڕووسی دروست بکەیت چونکە سیستمەکە یاخود سایتەکە پەیوەندی بە کۆمپانیای فەیسبوکەوە نییە و ئیمێڵەکەی جیاوازە وەک/ [email protected]
ئەمە نمونەیەکە لەو ئیمێڵانە
بۆ دروستکردنی فەیسبوکی ڕووسی دەبێ یێکەمجار لە کۆگڵ یاخود هەر بڕاوسەرێک بێت بچینە ناو سایتی mail.ru و وە ئکاونتێک دروست بکەیت
تێبینی/ئەگەر هەر هەڵەیەک لە زانیاریەکان هەبێت ڕاستەوخۆ فێسبوکەکەت ڕیمۆڤ ئەکرێت یان سزا ئەدرێت و نامێنێت

دروستکردنی ئەکاونتەکە زۆر ئاسانە بەڵام دەبێ شارەزایت هەبێ لە زمانی ڕووسی یاخوود فەرهەنگ بەکار بێنە چونکە سایتەکە بۆ هەندێک مۆبایل دەبێتە ئینگلیزی بەڵام بۆ هەندێکی تر زۆر بە دەگمەن ئەبێتە ئینگلیزی بۆیە بۆ دروستکردنی ئەکاونتەکە پێویستیت بە مۆبایلێکی زیرەکە بۆ ئەوەی بە زمانی ئینگلیزی زانیاری و پسیارەکان وەڵام بدەیتەوە و هەروەها دوای ئەوەی کە ئەکاونتەکەت دروست کرد ئەو زانیاریانەی داخیلت کردبوو

نموونە/ ناو و ئیمێڵ و ڕەگەز و ژمارە مۆبایل
ئەوانە دەبێت لە یادت بێت چونکە دوای دروستکردنی ئەکاونتەکە دەبێت بڕۆیتە ناو فەیسبوک و هەمان زانیاری لە ناونوسینەکە داخڵ بکەیت بۆ ئەوەی فەیسبوکەکە قبولی بکات کە ئەم زانیاریانە ڕاستن گەر زانیاریەکانت داخیل کرد فێسبوک داوای کۆدێکت لێ دەکات کە پێک دێت لە 6 ژمارە بەڵام کۆدەکە بۆ ژمارە مۆبالەکەت نایەت بەڵکو بۆ ئەو ئەکاونتە دێت کە دروستت کردووە لە سایتی mail.ru

تیبینی/ هەندێک جار دەبێ ناوەکە بە عەڕەبی بنووسی چونکە فێسبوک قبولی ناکات ناوەکە ئینگلیزی بێت و وە لەوانەشە قبولی بکات

بینەری ڤیدیۆی فێرکاری دروستکردنی بن

ئامادەکردنی بابەت: سیروان گەردی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئاندرۆید ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.