له ئێستادا و له جیهانی ئامێره ئهلیکترۆنیهکان گهورهترین ڕکابهری له نێوان سامسۆنگ و ئهپڵدایه، به تایبهتیش له مۆبایلهزیرهکهکانیان ،، مالپەرە تەکنەلۆژیەکان بابەتێکیان تایبەت بە گالاکسی ئێکس بڵاو کردەوە ، کە کۆمپانیای کۆریای باشور مۆبایلێکی نوێ دروست ئەکات ، ناوی مۆبایلە نوێیەکە گالاکسی ئێکس دەبێت بەمەش تایبەتمەندیەکانی لەسەروی گالاکسی نۆتەوە دەبێت ، مالپەرە تەکنەلۆژیەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە مۆبایلەکەی سامسۆنگ بۆ سالی ۲٠۱۸ دروست ئەکرێت ، دەخرێتە بازارەکانی جیهانەوە کە ئەم مۆبایلە جیاواز لە مۆبایلەکانی تر تایبەتمەندی بەرزی هەیە. پێشبینی دهکرێت گالاکسی ئێکس سوودی ماددی هەبێت بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت