لە ڕۆژی شەمە و لە بەرواری ١٦/٩/٢٠١٧ ڕێكخراوی تێك ئای یەكەم ڤیستڤالى تەكنەلۆژی ڕۆبۆتیك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و له ژێر چاودێرى كونسلخانهى كۆریاى باشوور بە سەركەوتوویی كۆتایی پێ هێنا.
سەرەڕای زۆری قەیرانە جۆرا و جۆر و ڕێگریەكان لە ناوچەكەدا، تێك ئای بە ئامادەبوونی هەر یەك لە بەڕێزان نهوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و دكتۆر محمدهاودیانى وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی و پارك یۆنگ كیو كونسوڵی كۆریا لە هەرێمی كوردستان و كۆمەڵێك بەرپرس و بە ئامادەبوون و سەردانكردنی ١٢٠٠ كەس لە پاڕكی سامی عبدالڕحمان لە كتێبخانەی زەیتون لە كاتژمێر ١٠ ی بەیانی یەكەم هەنگاوی كردارەكی بەرەو بە تەكنەلۆژیكردنی كوردستان نا.
سەرەتا بە ئامادەبوونی زۆرێك لە كەناڵ و ڕۆژنامەنووسان وتاری بەخێرهاتن لە لایەن سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بەڕێز ئەندام عومەر خوێندرایەوە و باسی لە كار و چاڵاكیەكانی ڕێكخراوی تێك ئای و فیستیڤاڵەكە كرد.
دواتر پارێزگاری هەولێر بەڕێز نەوزاد هادی وتاری خۆی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا ووتی :
خۆم بە خوشحاڵ دەبینم کە کومەلێک گەنج ئەوها بە پەروشەوە کاردەکەن ئێمەش وهكو حکومەت هاوکار و پالپشت دەبین.
دواتر کونسولی گشتی کوریای باشوور بەرێز”پارک یۆنگ کیو” ووتارێکی پێشکەش کردوو بە زمانی کوردی ووتی:بەیانیتان باش
هەروەها تیشكی خستە سەرچۆنیەتی پێشكەوتنی وڵاتی كۆریا لە ڕووی تەكنەلۆژیا و ئاماژەی بەوەدا كە كۆریاش هاوشانی كوردستان بەم بارودۆخانەدا تێپەڕیوە و تا گەیشتۆتە ئەم ئاستەی ئەمڕۆ.
دواتر بڕینی قردێلهی ڤیستیڤاڵهكه له لایهن بهڕێزان
پارك یۆنگ كیو – كۆنسوڵی گشتی كۆریای باشور له ههریمی كوردستان
و نهوزاد هادی – پارێزگاری ههولێر
محمد هاودیانی – وهزیری كاروباری كۆمهڵایهتی بەڕێوەچوو.
پڕۆژەی بەژداربوانی فیستیڤاڵ لە لایەن ئامادەكاری پڕۆژەكانەوە بۆ بەڕێز پارێزگار و وەزیر و كونسوڵی كۆریا و ئامادەبووان شیكرایەوە و باس لە گرینگی پڕۆژەكانیان كرا.
دواتر هەر یەك لە بەڕێزان دكتۆر عەلی كەتان و دكتۆر نەوزاد و مامۆستا فاخیر دوای بینینی پڕۆژەكانی بەژداربووان هەڵسەنگاندنیان بۆ پڕۆژەكانی بەژداربووان ئەنجامدا.
سەرەڕای گەرمی كەش و هەوا و بەڵام جۆش و خڕۆش و گڕوتینی ئامادەبووان زیاتر دەبوو و كات نزیكتر دەبووەوە لە ڕاگەیاندنی سێ یەكەمەكانی ئەم فیستیڤاڵە و بەهۆی ئاست بەرزی پڕۆژەكان هەڵسەنگاندنی پڕۆژەكان و تا دوا خولەكەكانی فیستیڤاڵەكە بەردەوام بوو.
سەرەتا دكتۆر عەلی كەتان هاتە سەر شانۆ و باسی لە پێنج پێوەری هەڵبژاردنی براوەكان كرد.
دواتریش داوا لە بەرێز دانا سەدرەدین – خاوەنی بیرۆکەی ڤیستیڤاڵ و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان كرا كە وا بێته سهر ستهیج بۆ پێشكەشكردنی ناوی براوەكانی فیستیڤاڵەكە
لە کاتی ڕاگەیاندنی ناوەكان دانا سەدرەدین بە وشەی گەرمەكانى گوزارشتی لە گەرم و گوڕی هۆڵەكە لە چاوەڕوانی ناوی براوەكان و جۆش و خرۆشی خاوەن پڕۆژەكان دەكرد.
سەرەتا ناوى سێیهمینى ڕاگەیاند كە بریتی بوو لە ژیار ڕزگار كە بە پڕۆژەی Robotic controller using Kurdish acoustic model for speech recognition بەژداری كردبوو و بە خاوەنی براوهی سێیهمی فیستیڤاڵهكه.
دواتر ناوی زانا حەمە غەریب وەك براوەی خەڵاتی دووەم ناسێنرا كە بە پڕۆژەی smart kitchen بەژداری كردبوو.
دواتر ناوی فەرەیدون یاسین لە گوێی ئامادەبووان زرینگایەوە و لە هۆڵەكەدا دانا سەدرەدین هەڵگوردی بە براوەی یەكەمی یەكەمین فیستیڤاڵی تەكنەلۆژی ڕۆبۆتیك لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق ناساند كە بە پڕۆژەی High precision 3D printing, plotting and CNC machine بەژداری كردبوو و لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تێك ئای بەڕێز ئەندام عومەر خەڵاتی یەكەمی پێ بەخشرا و كۆتایی بە یەكەم فیستیڤاڵی تەكنەلۆژی ڕۆبۆتیك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق هێنرا.
شایەنی باسە ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن ستافێكی گەنج و لێهاتووی خۆبەخش بەڕێوەدەچوو و بە بەشداری ٨ زانكۆ و ٣ پەیمانگا و دەیان فێرخواز بەڕێوەچوو و ٢٧ پڕۆژەی ڕۆبۆتیك پێشكەش كران.