کۆمپانیای فەیسبووک و مایکرۆسۆفت هەلدەستن بە دانانی کێبلێک بە درێژایی ئۆقیانوسی ئەتلەنتیک (Atlantic Ocean) کە 4100 میل درێژە و تواناکەشی 160 تێرابایتە لە هەر چرکەیەکدا.

کۆمپانیای (فەیسبووکFacebook ) و (مایکرۆسۆفت Microsoft) و کۆمپانیای ژێرخانی گەیاندن (تیلکسیوس Telxius) خاوەنی ئەو پرۆژەیەن، و بە (ماریا Marya) ناودەبرێ کە وشەیەکی ئیسپانیە و بە مانای لافاو دێت.

– لێرەدا باسی چەند تایبەتمەندیەکی ئەو پرۆژەیە دەکەین:
1. توانای گواستنەوەی (160 Tb/sec) تێرابایتە لە هەر چرکەیەکدا، کە هاوتای (71 مليۆن) ڤیدیۆی کواليتی بەرزە لە یەک کاتدا، و 16 ملیۆن جار خێراترە لە ئینتەرنێتی ئاسایی ماڵەکان.
2. هەردو کەنارەکانی ویلایەتی (ڤیرگینیا Virginia) و شاری (بلباو Bilbao)ی ولاتی ئیسپانیا بەیەک دەبەستێتەوە بە درێژایی (4100) میل و لە قولایی (17000) پێ لەژێر ڕوی ئاوی دەریا.
3. یارمەتیدەرێکی گەورەیە لۆ هەردو کۆمپانیای (فەیسبووک و مایکرۆسۆفت) کە داتایەکانیان بە ئاسانی بگوازنەوە لە ولاتانی ئەوروپیەوە لۆ ویلایەتەکانی ئەمریکا و ئەمریکای لاتینی، و لە هەر حالەتێکی نەخوازراو بیانپارێزێ.
4. بەپێی پرۆژەکە وا بڕیارە کە لە سەرەتای ساڵی 2018 دەستبەکاربێ.

– ئەمە یەکەم پرۆژە نیە کە کێبلێکی وەها درێژ دوو کیشوەر بەیەک ببەستێتەوە، بەلکو کۆمپانیای (گۆگڵ) خاوەنی دوو کێبلی هاوشێوەیە کە نەتەوەیەکگرتوەکان و یابان و ئەمریکای باشور بەیەک دەبەستێتەوە.

– لەدوای تەواوبونی ئەو پرۆژەیە هەردو کۆمپانیای (فەیسبووک و مایکرۆسۆفت ) سودمەندی یەکەم دەبن کە زۆربەی داتاکانیان بە ماوەیەکی کەم لە نێوان ئەم دوو ئێستگەیە دەگوازرێنەوە و پەیوەندی نێوانیان لە گۆڕینەوەی داتاکان بەهێزتر دەبێ و چەندەها بەرنامەی مۆبایل و وێبسایت سودمەند دەبن و دەبێتە کارئاسانکەر بۆ بەکارهێنەران.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.