ئەمڕۆ چوارشەممە ، 2015/1/20 لە هۆڵی بونیاد لە شاری هەولێر خولێكی پەروەدەیی بۆ قوتابیانی ئامادەیی شار و شارۆچكەكانی دەرەوەی هەولێر بەڕێوە چوو .
بەشێكی خولەكە تایبەت بوو بە تەكنەلۆژیا و بە هاوبەشی ڕێكخراوی وامی جیهانی و ڕێكخراوی تێك ئای بەڕێوەچوو .
ئەندام عومەر سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاریی ، بابەتێكی بە ناونیشانی (كاریگەریەكانی تەكنەلۆژیا لەسەر خوێندن) پێشكەش كرد و تیایدا تیشكی خستە سەر لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەكانی تەكنەلۆژیا لەسەر قوتابی و چارەسەری ئاڵودەبن بە تەكنەلۆژیا و بابەتەكە بوە جێگای دەستخۆشی ئەمادەبوان و بە پرسیار و وەڵام كۆتایی هات .
شایەنی باسە لەو خولەدا زیاتر لە 70 قوتابی دەوروربەری هەولێر كە پێك هاتبوون لە قوتابیانی (كەسنەزان ، دارەتوو ، كەڵەك،خەبات ، بەردەڕەش ، كۆیە ) سوودمەندبوون .