له میانه‌ی به‌ره‌و پێشچوونه‌ به‌رده‌وامه‌کانی پرۆگرامه‌کانی گۆگڵ له‌ ناو مۆبایلی ئه‌ندرۆیدا نوێترین تایبه‌تمه‌ندێتی بۆ هه‌ردوو پرۆگرامی PLAY STORE (GOOGLE PLAY و GOOGLE PHOTO زیاد کرد

تایبه‌تمه‌ندی کورته برێکی نوێ له کاتی وێنه‌گرتندا

ئه‌توانی له رێگای ئه‌و کوڕت بڕه‌وه له کاتی وێنه‌گرتنی به شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا و ئاسان وێنه‌که‌ ئه‌پلۆد بکه‌یت بۆ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆت تا به‌دوور بێت له فه‌وتان  وه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی خۆکارانه‌‌وه‌ی پرۆگرامی GOOGLE PHOTO وه به شێوه‌یه‌کی زۆر خێراتر وێنه‌ گیراوه‌که‌ی نێو مۆبایله‌که‌ت بتوانی سه‌یری بکه‌یته‌وه

بۆ ئه‌کتیڤ کردنی ده‌بێت کۆتا ڤێرژنی GOOGLE PHOTO ـت دامه‌زراندبێت دواتر له کاتی کردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌که‌ هه‌ڵبستیت به چالاک کردنی . یاخود له رێگه‌ی رێکخستینه‌کانه‌وه


گۆرانکاری دووه‌م :
ئه‌و گۆرانکه‌ریی به‌سه‌ر چۆنیه‌تی داگرتنی PLAY STORE دا هات ئه‌ویش له کات گه‌ڕانمان  به دوای پرۆگرامێکدا له پرۆگرامی GOOGLE SEARCH دا دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌توانی به‌ده‌ست داگرتن به دوگمه‌ی INSTALL ده‌ست بکه‌یت به داگرتنی که پێشتر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه دوای داگرتنی ئه‌و دوگمه‌یه پرۆگرامی PLAY STORE ده‌کریه‌وه‌ جا ئه‌وتوانی له‌وێوه دایبگریت که ئه‌وه‌ش ئاسانکاریه‌کی ئه‌وتۆی پێوه نه‌بووه  به‌لام ئێسته‌که زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانی سود له‌و تایبه‌تمه‌ندیه ببینی وه له هه‌مان کاتیشدا ده‌ست ده‌کات به نیشاندانی رێژه‌ی داگرتنی له هه‌مان ئه‌و گه‌ڕانه‌ی که ئه‌نجامت داوه بێجگه له براوسه‌ری  Google search app ده‌توانی سود له براوسه‌ری GOOGLE CHROME و هه‌ندێک جۆری تریان ببینی بۆ ئه‌م ئاسانکاریه له داهاتووشدا به شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری بۆ هه‌موو براوسه‌ره‌کان زیاد ده‌بێت.

به به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پرۆگرامی PLAY STORE و GOOGLE SEARCH بۆ کۆتا ڤێرژن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌تان بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت


ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندیه دوای هاتنی ڤێرژنێکی نوێ هه‌ردووکیان فه‌راهه‌م ده‌بێت که له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چالاک ده‌بێت

ئاماده‌کردنی : ئاودێر عومه‌ر

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.