لە جیهانی تەکنەلۆژیادا بەردەوام پێشکەوتنەکان روو لەزیاد بوون دەکەن و ئامێرە هۆشمەندەکان جێگای ئامێرە سادەکان دەگرنەوە.
لە نوێترین بیرۆکەش دا کۆمپانیای نابیا بیرۆکەی دروست کردنی دووشی هۆسمەندی کە تایبەتمەندی زۆر باشی هەیە و پارێزەرێکی زۆر باشی بەهەدەردانی ئاوە لە کاتی خۆشۆردن .وا بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵ بەرهەماکانی بخاتە بازاڕەوە.
تایبەتمەندیەکانی:
هێزی فڕێدانی ئاوەکەی زۆر زیاترە لە دووشی ئاسایی
ئاوەکە پەرش دەکات بۆ ملیۆنان دڵۆپ
پانتایی بڵاوبوونەوەی زۆرە، بەمەش رێژەیەکی زیاتر ئاو بەر جەستەت دەکەوێت
لەهەمووی گرینگتر ، رێژەی بەهەدەردانی ئاو کەمدەکاتەوە بۆ %٧٠ ی دووشی ئاسایی.