وێبگه‌ڕى  گۆگل کرۆم یەکێکە لە بەناوبانگترین وێبگه‌ڕه‌ بۆ  کردنەوەى په‌ڕه‌كانى ئینته‌رنیت و دەرگایەکە بۆ چونە نێو جیهانى بەرفراوانى ئەنتەرنێت.

ڕۆژانە زۆریکمان بەکارى دەهێنین و کارى لەسەر دەکەین ، زۆربەى کارەکانیشمان تایبەتن ،بۆ نمونە چەند ماڵپه‌رێك و چەند پاسۆردێکت هەڵگرتووە لەسەرى بۆیە دەتوانین پاسۆردیک لەسەر ئەم وێبگه‌ڕه‌ دابنێین و کەس نەتوانێت بکاتەوە .

بێگومان ئەم بەرنامەیە زۆر فراوانە و زۆر جۆر پێوه‌ركراو و زیادكراوى ( extensions) هەیە کە دەتوانین زیادى بکەین بۆى و کارمان بۆ ئاسان دەکات بۆ قوفل کردن و دانانى پاسۆرد لەسەر ئەم بەرنامەیە سەرەتا دەبی ئەم extensions زیاد بکەین لە ڕێگەى ئەم لینکەوە هەڵبەتە ئەم extensions بۆ بەرنامەى فایرفۆکسیش دەبێت .

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندنى ئه‌و زیاد كراوه‌

12592058_1008579569199757_1441092840_o

دواى ئەوەى extensions ەکەت دابەزاند دەچیتە Tools پاشان settings

12546113_1008579615866419_222128877_o

 

 

پاشانextensions دوا جار كرته‌ له‌  Simple Password Startup بكه‌

 

12562544_1008579595866421_1556120919_o
پاشان ئەو پاسۆردە بنوسە کە خوت دەتەوى و براوسەرەکەت ریستارت بکەوە، ئیستا داواى ئەو پاسۆردە دەکات کە خوت داتناوە

 

ئامادە کردنى : بەندین جەمال

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.