ئەم داتایە تەنها بۆ سەتەلایتی  ( media star ) دەبێت

 

لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی داتا ( کۆپی ) کردنەوەی سەتەلایت لە جۆری ( media star ) دەکەین بە کورتی

Adv_219581611

گەر تۆ لە شوێنێک بوی و داتای ئەو سەتەلایتەت بە دڵ بو وە هەمان جۆری ئەوەی تۆ بو ئەتوانی بەم شێوەیەی خوارەوە داتاکانی ڕابکێشی

سەرەتا پێویستمان بە فلاشێک دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە ، فلاشێک (۲گێگا)زیاتر بێ

دواتر لە سەر ڕیمۆتەکە دوگمەی menu دادەگرین و لە سەر بەشی ( الترکیب ) یان ( installation ) ok دەکەین

received_882952328534485

دواتر دەچینە سەر بەشی USB
received_882952585201126

لەوێدا ئێمە دەمانەوێ داتا لە جیهازەکە یاخود سەتەلایتەکە وەر بگرین بۆ ئەو کارە لە خوارەوەی شاشەکە ( سحب ) یان. (Up load) نوسراوە کە بە دوگمەی زەرد دەست نیشان کراوە

received_882954105200974

لێرەدا ئەو لیستە دێتە پێشمان ئێمە ئەمانەوێت تەنها لیستی کەناڵەکانی لێ وەربگرینەوە بۆیە فرمانی ( up load channel to USB ) هەڵدەبژێرین

received_882955355200849

دواتر ناوێک بۆ فایلەکە دادەنێین و دواتر (موافق ) یاخود ( ok ) دەکەین

received_882955978534120

چاوەڕێ دەکەین تا بە تەواوی دادەبەزێتە سەر فلاشەکە

received_882956215200763

بۆ داتا ( کۆپی ) کردنەوە ئەچینە سەر ئەو فایلەی کەلە سەتەلایتەکە وەرمان گرتوەتەوە کە لە لای من ناوی ( channels) ە . دواتر ok لەسەر دەکەین

received_882957375200647

چاوەڕێ دەکەین تا بە تەواوی دادەبەزێتە سەر سەتەلایتەکە

received_882957681867283

ئێستا تۆ داتا ( کۆپی ) سەتەلایتەکەت کردوە

بەڵام ئەبێت ئاگات لەم خاڵە بێت کە ئەو داتایە ( کۆپیە ) تەنها بۆ ئەو جۆرە و ئەو مۆدیلە سەتەلایتە ئەبێت کە تۆ لێیت وەرگرتوەتەوە ئەگەر لە سەتەلایتێکی تری بدەی ئەوا ئەو سەتەلایتە ئەگەری هەیە فقڵ ببێت

ئاماده كردني : محمد سالم

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئاندرۆید ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.