بۆ جاری یەکەم ئەندازیارانی بواری Biomedical لە زانکۆی Wits ڕێگەیەکیان دۆزیەوە و توانیان بەسەرکەوتووی مێشکی مرۆڤ ببەستنەوە بە ئینتەرنێت و ناویانناوە ” Brainternet “ .
ئامانجی سەرەکیش، باشتر تێگەیشتنە لە مێشک و چۆنیەتی پرۆسێس کردنی زانیارییەکانی مێشک، وەکردنی مێشکە بە بەشێک لە IoT یا (internet of things) ئامێرێک لەناو جیهانی ئینتەرنێت.
لێکۆڵەران کاردەکەن لەسەر سیگناڵە وەرگیراوەکانی مێشک بەهۆی ئامێرەکانی Emotiv وەبەکارهێنانی Raspberry Pi بۆشیکردنەوە و پەیوەستکردنی مێشک بە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.
ئادەم پانتاناویتس وەک مامۆستا و سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە،جیما و دانێلی وەک لێکۆڵەر ، خاوەنی پڕۆژەکەن. ئەوەی شایەنی جێگەی تێرامان و سەرنجە، ئادەم ئاماژەی بەوە داوە کە: ” لە داهاتوودا ، لەڕێگەی ئەمەوە، دەکرێت زانیارییەکان بەهەردوو ئاڕاستەدا بۆ مێشک بگوازرێنەوە، واتا وەرگرتنی زانیاری لە مێشک و ناردنی زانیاری بۆ ناو مێشک “.
ئەمەش دەمانگەیەنێتە خاڵێک، کە بپرسین ئاخۆ ئەم لێکۆڵینەوە دەکرێت ببێتە ئامڕازێک بۆ ئەوەی زانیارییەکانی مێشکی مرۆڤ دزە بکەن پێش ئەوەی مرۆڤ بیاندرکێنێت.؟ یان دەکرێت مێشکی مرۆڤ بەهۆیەوە بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆلی زانیارییەکانی کەسێکی دیکە لە دوورەوە.؟ ئایە دەکریت مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی دروست کردنی پرۆگرامی زیانبەخش، هاوشێوەی کۆمپیوتەر تووشی ڤایرەس و نەخۆشی ببێ؟
بەتێپەڕبوونی کات و زەمەن، دەکرێت وەڵامی هەریەک لەو پرسیارانەی سەرەوە دەست بکەوێت.
سەرچاوەکان:
truththeory
ancient-code
medicalxpress
لینکی پەیوەنددار: