وەك ئاشكرایە  زۆربەمان كێشەی ئەوەمان هەیە چۆن پاسۆرد لەسەر هاردیسك و فلاش میمۆری دابنێین ، ناچارین پەنا بۆ پرۆگرامی دەرەكی ببەین كە ئەم پرۆگرامانە زۆر جار دەبنە كێشە بۆ كۆمپیوتەرەكەت ، بەلام لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی دانانی پاسۆرد بۆ هاردیسك و فلاش میمۆری دەكەین  بەبێ هیچ پرۆگرامێك.

هەنگاوەكان:

1- سەرەتا فلاشەكەت رەبت بكە بە كۆمپیوتەرەكەوە

2- فەرمانی START بکەرەوە لەوێ بنوسە Bitlocker و پاشان کلیک لە سەر Bitlocker Drive Encryption بکە.

3- پاشان  کلیک بکە لە سەر Turn on Bitlocker.

4- پاسۆرد بنوسە و کلیک لە سەر دوگمەی Next بکە .

5-  دوو هەڵبژاردنتپێ دەدات  یەکێکیان هەڵبژێرەو  ئەگەر دوای ماوەیەک پاسۆردەکەتلە بیركرد ئەتوانی بە سود وەر گرتن لە (recovery Key ) بیگەرێنێتەوە . ئەگەر یەکەم هەڵبژێری گەرواکەت لە فایلێک بۆ هەڵدەگرێت .هەڵبژارنی دوەمیش بە پرینت ئەتداتەوە.

6-دواتر كلیك لەسەر  Start encryoting

تێبینی : ئەگەر قەبارەی هاردیسك یان فالاش میمۆریەكەت كەم بێت كاتێكی كەمی ئەوێت.

فێركاری بە ڤیدیۆ:

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.