کۆمپانیای ساندیسک لە پێشەنگی کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی بیرگە (میمۆری ) ناوەکی و دەرەکیەکانە لەسەر ئاستی جیهانی و بەردەوام هەوڵێداوە بە بەرهەمە لەرادەبەدەرەکانی بەکارهێنەران سەرسام بکات.

UltraPLUSmicroSD400GB-580x358

ئەمجارەیان بە بەرهەمێکی زۆر ناوازە و توانا بەرزەوە توانی میدیاکان سەرسام بکات ئەویش بریتیە لە یرگەی MicroSD بە توانای 400GB کە بۆ مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان بەکاردێت.
ئەم بیرگەیە کە بە تایبەتمەندی زۆر بەرز دروست کراوە و خێرایی لەرادەبەدەری هەیە و ناونراوە بە
 400GB SanDisk Ultra microSDXC UHS-I card

سەبارەت بە نرخی ئەم بیرگەیە ، نرخەکەی تا راددەیەک بەرزە ، بەڵام بەرپرسیارانی کۆمپانیا رایانگەیاندوە کە لەبەر بەرزی تایبەتمەندی بیرگەکە بۆیە نرخەکەی بەرزە و لە ئێستادا تەنها لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەستە.

sandisk-microsd-400gb

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.