هه‌ڵبژاردنی دژه‌ڤایرۆسێكی گونجاو بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، كە تەواو لێی دلنیا بیت هەروا ئاسان نییە ، سەرەرای ئەوەی كە ملیۆنەها دژەڤایرۆس هەیە بەڵام لەوانەیە جێگەی متمانەی خەڵك نەبێت.
چەندان دژە ڤایرۆس هەیەهەر جۆرە و گرفتێكی هەیە كە دركپێكردنیان دژوارە ،بۆنمونە دژەڤایرۆسی (avera , Weeb root Secure, ESET NOD32 Antivirus 10) چەندان دژەڤایرۆسی تر زۆر جار ئەم دژەڤایرۆسانە دڵە راوكێ دەخەنە دلی خەڵكەوە كە لە بنەرەتدا ڤایرۆس نییە , له هه‌مانكاتدا زۆرجار ڤایرۆس ناناسێت و به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕیت، وة هةر دژەڤایرۆسێك فایەرئۆلی تیا نەبوو دژەڤایرۆس نییە.
لێرەدا ئەو پرسیارەت بۆ دروست دەبێت چۆن دژەڤایرۆسێك كە متمانە پێكراو بێت هەلبژێرین بۆ كۆمپیوتەرەكەمان بە تەواوی گەشت بكەین بە دنیای ئینتەرنێتدا؟؟؟
بەپێی ئەو تۆێژینەوەی سایتی بەناوبانگ (toptenreviews) كە بەناوبانگترین سایتە بۆ لێكیۆلینەوەی ئەم دژەڤایرۆسانە وە بەردەوام تێستی دژەڤایرۆس و بەرنامەكان دەكات ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سایته‌وه ده‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت كه له‌م ساته‌دا كامه دژه‌ڤایرۆسه باشترینە ، كە ئەمسال 10 لەباشتریندژڤ ڤایرۆسەكانی دەرخست بەپێی ئەو ریزبەندیەی كردویەتی .
1 | Bitdefender | $59.99 |
2 | Norton | $49.99 |
3 | Kaspersky Lab | $49.99 |
4 | Avira | $29.95 |
5 | Avast | $47.99 |
6 | ESET | $59.99 |
7 | Trend Micro | $39.95 |
8 | F-Secure | $39.99 |
9 | McAfee | $59.99 |
10 | VIPRE | $59.99 |
11 | AVG | $49.99 |
وە ئەگەر بمانەوێت سوود لە دژەڤایرۆسێكی گونجاو ببینین ، پێویستە واز لە دژەڤایرۆسی Free بهێنین وا باشترە دژەڤایرۆسێكی ئەسڵی بكرین ، ده‌توانیت له‌م وێبسایته‌ی خواره‌دا، ڕیزبه‌ندی 11 دژه‌ڤایرۆسی به‌ناوبانگی جیهانی ببینیت، كه له‌م كاته‌دا دژه‌ڤایرۆسی (Bitdefender Antivirus Plus) له‌ڕیزی یه‌كه‌می دژه‌ڤایرۆسه‌كاندایه و دژه‌ڤایرۆسی AVG لە ریزبەندی 11 یامینە.