له به‌شی چیڕۆكی سۆشیال میدیاكان هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر جاره و چیڕۆكی سۆشیال میدیایێك بخه‌ینه ڕوو و باس له چۆنیه‌تی درووست بوون و مێژوو و سه‌رهه‌ڵدانیان بكه‌ین بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ری ئازیز.
ئینستاگرام به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایل و دیسكتۆپ و بنكه‌یه‌كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و له‌م دواییانه‌ش خزمه‌تگوزاری تری وه‌ك ستۆری و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تری بۆ زیادكرا.
ئه‌م تۆڕه له لایه‌ن Kevin Systrom و Mike Krieger ه‌وه درووستكراوه ، له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٠ بڵاوكرایه‌وه به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی بۆ ئامێره‌كانی سیسته‌می iOS و دوای دوو ساڵیش له نیسانی ساڵی ٢٠١٠ بۆ سیسته‌می ئاندرۆید زیادكرا و له نیسانی ٢٠١٦ بۆ سیسته‌می ویندۆز ١٠ و مۆبایلی ویندۆز زیادكرا.
په‌ره‌سه‌ندنی ئینستاگرام له سانفڕانسیسكۆ ده‌ستی پێكرد كاتێك مایك و كیڤن له ڕێگای به پڕۆژه‌ی HTML5 دا بۆ درووستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی مۆبایل.
له ٥ ی ئازاری ٢٠١٠ توشی كێشه‌یه‌ك بوونه‌وه له ئینستاگرامدا هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بڕی ٥٠٠،٠٠٠ دۆلاریان زه‌ره‌ر كرد و دواتر له تشرینی یه‌كه‌م Josh Riedel وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندی پێوه كردن و دوای ئه‌میش هه‌ر یه‌ك له Shayne Sweeney وه‌ك ئه‌ندازیار و Jessica Zollman وه‌ك بانگخوازی كۆمه‌ڵگاكه په‌یوه‌ندیان به ئاینستاگرامه‌وه كرد.
ئینستاگرام ڕێگه به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات وێنه یاخود ڤیدیۆ بڵاوبكاته‌وه و هه‌روه‌ها شوێنی وێنه‌كه‌ش دیاری بكات و هه‌روها هاشتاگیش به‌كاربێنێت و به‌ڵام له سه‌ره‌تادا باكگراوندی وێنه ڕێگه پێدراو نه‌بوو به‌ڵام دواتر له ٢٠١٥ ڕێگا درا وێنه به شێوازی فول سایزیش بڵاوبكرێته‌وه ، له ساڵی ٢٠١٦ تایبه‌تمه‌ندی ستۆریشی زیاد كرد كه بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر چاڵاكیه‌كه ده‌مێنێته‌وه ، دوای ئه‌میش تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ڤیدیۆیی زیاد كرد و له مانگی ئاداری ئه‌مساڵیش فلته‌ری ڕووخساری بۆ ستۆری زیاد كرد.
له دوو مانگی سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئینستاگرامدا یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ر هه‌ژماریان درووستكرد و ١٠ ملیۆنیش له ساڵێكدا و ٧٠٠ ملیۆنیش له نیسانی ئه‌مساڵدا ، له دایرێكت ٣٧٥ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چاڵاكی به‌رده‌وامی هه‌یه و له تایبه‌تمه‌ندی ستۆریش سه‌رووی ٢٥٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چاڵاكی به‌رده‌وامیان هه‌یه.
له ساڵی ٢٠١٣ له ئیڤێنتی نۆكیا له ئه‌بو زه‌بی زیادكردنی به‌رنامه‌ی ئینستاگرام بۆ سیسته‌می ویندۆز فۆنیش راگه‌یێندرا و دوای ئه‌مه‌ش په‌ره‌ی پێدرا و وه‌شانی بێتاشی بۆ ئه‌م سیسته‌مه زیاد كرد.
یه‌كه‌م وێنه‌ی ئینستاگرام له لایه‌ن كیڤن له ١٦ ی ته‌مموزی ٢٠١٠ بڵاوكرایه‌وه كه بریتی بوو له وێنه‌ی سه‌گێكی له مه‌كسیك كه فلته‌ری X-PRO2 تێدا به‌كارهاتبوو ، له ٦ ی تشرینی یه‌كه‌م له APP STORE به‌رده‌ست كرا.
له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌رده‌ستكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ سیسته‌می ئاندرۆید زیاتر له یه‌ك ملیۆن جار دابه‌زێنرا ، له ئازاری ٢٠١٢ له ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژنامه‌ی The Wall Street Journal ڕایگه‌یاند كه ئینستاگرام ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی زۆر زیادی كردووه و به مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وان به نزیكه‌ی ٥٠٠ دۆلار مليۆن ده‌خه‌ملێنرێت و هه‌ر له هه‌مان مانگدا وا بڵاوكراوه كه كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌یه‌وێت ئینستاگرام به بڕی یه‌ك بلیۆن دۆلار بكڕێت.
هه‌روه‌ها فه‌یسبووك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه له دوای كڕینی ئینستاگرام پلانه‌كه‌ی خۆی جێ به‌جێ ده‌كات كه بریتیه له به‌ڕێوه‌بردنی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و جیا له فه‌یسبووك ، له ١٤ ی ئابی ٢٠١٢ نووسينگەى بەريتانياى بازرگانى مامه‌ڵه‌كه‌ی په‌سند كرد.
به‌شێك له‌و فلته‌رانه‌ی كه له ئینستاگرامدا بوونیان هه‌بووه ئه‌مانه‌ن :
Normal،1977،Amaro، Brannan ، Earlybird ، Hefe ، Hudson ، Inkwell ، Kelvin ، Lo-fi ، Rise ، Mayfair ، Sierra ، Valencia ، Ludwig ، Gingham ، Reyes ،،،، زۆری تریش…