له كوردستان زۆرێك له گه‌نجان هه‌ن كه له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا كار ده‌كه‌ن و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیێكی گه‌وره و سه‌ركه‌وتوون و زانیاری زۆریان لایه و به‌رده‌وام خزمه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كه‌ن له كوردستاندا و فێركاری و بابه‌تی به‌رده‌وامیان هه‌یه محمد باڵهكیش یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه ، ئێمه‌ش وه‌ك ماڵپه‌ڕی تێك ئای له پێناو ناساندنی زیاتر و وه‌ك یارمه‌تی دان و پاداشتێكی بچووك هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه بیر و باوه‌ڕ و ژیان و بیۆگرافیایان به خوێنه‌رانمان ئاشنا بكه‌ین.
تێك ئای : محمد باڵه‌ك كێیه؟
محمد باڵه‌كی : گه‌نجێكی ناو كۆمه‌لگای كوردیم ئامانجم خزمه‌ت كردنی كۆمه‌لگا بووه له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌رونزانی به تایبه‌تی بواری پاراستن وه قوتابی قۆناغی 4 ی كارگێڕیم م له هه‌ولێر دا ئه‌نیشم ته‌مه‌نم 24 ساڵه.
—–
تێك ئای : هاتنت بۆ نێو جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا چۆن بوو و سه‌ره‌تا به چی ده‌ستت پێ كرد ، ئه‌و په‌یج و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه كارت تێدا كردوون كامانه‌ن ؟
محمد باڵه‌كی : من سه‌ره‌تا به په‌یجێك ده‌ستم پێكرد كه ئه‌و كاته په‌یجی فێربوون و ته‌كنه‌لۆژیا زۆر كه‌م بوو واته 2010 وه تازه خه‌ڵك به‌ژداری له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌كرد كه رێژه‌یان كه‌م بوو له گه‌ڵ رێزم بۆ كه‌سه باشه‌كان زۆری ئه‌وانه‌ی حه‌زیان به فێربوون ئه‌كرد ئه‌چوون خۆیان فێره هاك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هاك بكه‌ن هه‌ر بۆیه خه‌لكێكی زۆر نامه‌ی بۆ من ئه‌نارد كه باسی ئه‌وه‌ی ئه‌كرد كه هاك كراوم وه زۆر تووشی كێشه‌ی ناموس و بێ رێزی و سوكایه‌تی و هه‌ره‌شه ئه‌بوونه‌وه بۆیه له ته‌كنه‌لۆژیا به‌شی پاراستن م هه‌ڵبژارد و فێركاری زۆرم دانا سوپاس بۆ خوا ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر شاره‌زا بووه ئه‌وانه‌ی ئاگاداری كاره‌كانی منن و جێ به جێ یان كردووه پێشتر ئه‌گه‌ر 30 كه‌س پێی ووتبام هاك كراوم ئێستا 3 كه‌س یان كه‌متر ئه‌ویش له كه‌متر خه‌می خۆیانه‌وه بووه.
وه له زۆربه‌ی په‌یجه‌كان و ماڵپه‌ره‌كان كارم كردووه وه درووستكهریش بوومه به‌س به هۆی كه‌می كات و خوێندن و رێژه‌ی زۆری خه‌ڵك له ئه‌ندامانی من ئێستا ته‌نها په‌یجی خۆم به‌رێوه ئه‌به‌م.
—-
تێك ئای : وه‌ك قوتابی زانكۆ پێت وایه زانكۆ توانیویه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا بكات به چه‌مكی سه‌ره‌كی و كار ئاسانی بۆ سسیسته‌می زانكۆكان ؟
محمد باڵه‌كی : نه‌خێر سیسته‌می زانكۆ لێره سیسته‌مێكی كۆنی هاوشێوه‌ی مه‌نهه‌جه كۆنه‌كه‌یه‌تی وه زیاتر نه‌زه‌ریه نه‌ك كرداری ئه‌مه‌ش سوود ناگه‌یێنی به شاره‌زا بوونی كه‌سه‌كه به سیسته‌م هه‌میشه له ئه‌نجامدانی كاره‌كان دره‌نگ و تووشی كێشه ئه‌بێ
وه هه‌موو زانكۆیه‌كان وه‌ك یه‌ك نین بۆ گرینگی دان و رێژه‌ی هه‌بوونی پێویستی سیسته‌م.
—-
تێك ئای : هۆكاری كاركردنت به تاك بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟
محمد باڵه‌كی : بۆ هۆی نه‌بوونی یه‌كرێزی و فرهكاری لێره ئه‌گه‌ر بڵێیته كه‌سێك من گرووپێكم هه‌یه ئێمه‌ش تۆمان هه‌ڵبژاردووه بۆ كارێك له كاره‌كانی ئه‌م گرووپه چونكه تۆ له‌م كاره شاره‌زای و گرینگیت پێ داوه بۆ نموونه دیزاین له جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاست بكات بڵێ كار كردن و یه‌كرێزی م بۆ دروست بووه هه‌ر لای خه‌ڵك زه‌مت ئه‌كات ئه‌لێت محمد خۆی نه‌یئه‌زانی دیزاین بكات هاتووه به من بڵێت نهم ووت محمد هیچ نازانێ ئه‌ها له‌من پاراوه‌ته‌وه له كاتێكدا بچووكترین پرۆگرام له ده‌ره‌وه چه‌ندین كه‌س به‌یه‌كه‌وه كاری بۆ ئه‌كه‌ن وه‌ك گرووپ ئه‌گه‌ر ئه‌م دژایه‌تی یه و یه‌ك ناشیرین كردن نه‌بوایه ئێستا من خاوه‌ن زۆر شتی له ئیستا باشتر ئه‌بووم.
—-
تێك ئای : پێت وایه ته‌كنه‌لۆژیای كوردی به كاری تاك به‌ره‌وپێش ده‌چێت ؟ ئایا ته‌كنه‌لۆژیای كوردی وا پته‌وتر نابێت گه‌ر كه‌سه شاره‌زاكان هه‌مووی یه‌ك بگرن له شوێنی ئه‌وه‌ی به تاك كار بكه‌ن ؟
محمد باڵه‌كی : نه‌ك له ناو كورد ته‌نانه‌ت له هه‌موو جیهان ته‌كنه‌لۆژیا ناتوانێ به تاك به‌ره‌وپێشه‌وه و به‌رده‌وام یه‌وه بچێت ئه‌گه‌ر بیر له دروست كردنی كاری ده‌سته‌جمعی نه‌كه‌نه‌وه بۆ نموونه زۆربه‌ی داهێنه‌ره‌كان سه‌ره‌تا كه شتێك به‌رهه‌م ئه‌هێنن سه‌ره‌تای ناساندنی كه‌سه‌كه‌یه دواتر ئه‌بێته كۆمپانیا و به ده‌سته‌جمعی كاره‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌چێ،
به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا لێره دژایه‌تی و یه‌كتر فبوڵ نه‌كردن هه‌یه نه‌ك له ته‌كنه‌لۆژیا به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كاندا لێره ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه ئه‌م هۆكاره‌ش بۆته هۆی ناهامهتیهكانی كورد و گه‌نج و دواكه‌وتن له پێشكه‌وتندا.
ئێستا ماڵپه‌ره‌كه‌ی ئێوه خزمه‌ت ئه‌كا من بۆ دژایه‌تی ئێوه بكه‌م له كاتێكدا وه‌ك من خزمه‌ت ئه‌كات و ته‌نانه‌ت یارمه‌تی منیش ئه‌دا له گه‌یاندنی زانیاریه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگا.
—
تێك ئای : وه‌ك گه‌نجێك هیوا و ئاواتت چیه له نێو ته‌كنه‌لۆژیا ؟ چ شتێكی فانهكانت بێزارت ده‌كه‌ن یاخود چ كێشه‌یه‌ك كه زۆر داوای چارهسهركردنت لێ ده‌كرێت به شایه‌نی نازانی كه كاتی خۆتی پێ به‌فیڕۆ بده‌یت؟
محمد باڵه‌كی : هیوای و ئاواتی من دروست بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی نوێ یه بۆ كۆمه‌ڵگا.
كه‌سێك كه خاوه‌ن كاره بیر له زانیاری كه‌سه‌كه بكاته‌وه نه‌ك بیر له ئاستی خزمایه‌تی بلێت ئه‌مه برای خێزانمه ئه‌مه ئامۆزامه ئه‌مه كوڕه خاڵمه
وه زانینی پێناسه راسته‌قینه‌كه‌ی دژایه‌تی و ده‌ست خۆشی و ره‌خنه و روخاندن و یه‌كتر قبوڵكردن و كارگێری بۆ كاته‌كانیان و كه‌سایه‌تی
چونكه لێره ته‌كنه‌لۆژیا بۆته
كاك محمد وێنه‌یان بردووم و هه‌ره‌شه‌م لێ ئه‌كه‌ن
كاك محمد وێنه‌یان بردووم له كاتی زه‌واج دا له گرووپه‌كان پۆستی ئه‌كه‌ن بۆ له‌شفرۆشی
كاك محمد ئه‌و كچه یان ئه‌و كوڕه به من رازی نه‌بووه چۆن هاكی بكه‌م بزانم بۆ به من رازی نه‌بووه قسه له گه‌ڵ كێ ئه‌كات
كاك محمد خۆم روت كردۆته‌وه بۆ كچێك ئێستا به ڤیدیۆ لایه‌تی هه‌ره‌شه ئه‌كات
كاك محمد من كه‌سێكی ناسراوم لای خه‌ڵك ئێستا په‌یج و ئه‌كاونت و پۆست و شتی دروستكراویان داناوه بۆ سوكایه‌تی پێ كردنم
كاك محمد كهپڵهكهم ئێستا ئه‌ڵێ تۆ ناهێنم منیش ئه‌لێم كه‌وایه شوو ئه‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌لێ هه‌موو ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆ یانه پۆست ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ت له ماڵ نه‌بوو با‌نگم نه‌كه‌ی بۆ كاری سیكسی
كاك محمد هه‌ست ئه‌كه‌م پیاوه‌كه‌م شتم لێ ئه‌شارێته‌وه چۆن رووی راسته‌قینه‌ی بزانم
به‌راستی ئه‌مانه پرسیاری زۆری خه‌ڵكه كه زۆر خه‌ته‌ره كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌م جۆره بژی و بتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت له ته‌كنه‌لۆژیا و په‌ره‌وه‌رده دا بۆیه من ئه‌ڵیم پێویسته لێره په‌روه‌رده‌یه‌كی نوێ دروست بكرێ تا كۆمه‌لگایه‌كی نوێ و تهكنهلۆژهیهكی نوێ بنیات نرێ كه دڵینام كوردستانێكی پێشكه‌توو تر و خۆشگوزه‌ران تر دروست ئه‌بێ.
به‌ڵام خۆشم به خۆشحال زانیووه كه یارمه‌تی زۆر ئافره‌ت و پیاوم داوه كه هیچ ئهمهلێكیان نه‌ماوه جگه له مردن به‌ڵام به هه‌وڵ و ماندوو بوونم ژیانم بۆ گهراندونهتهوه كه رێژه‌یان چه‌نده‌ها كه‌سه هه‌مووشی به خۆرایی و له پێناو خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا و تێكنه‌چوونی خێزانه‌كان.
—–
تێك ئای : ئایا تا ئێستا له كوردستان هیچ ماڵپه‌ڕ یان گرووپێك هه‌ن بتوانن به شێوازی ئه‌كادیمی و زانستی ئاره‌زوومه‌ندان فێر بكه‌ن ؟
محمد باڵه‌كی : به‌لێ هه‌یه ته‌نانه‌ت به تاكیش به‌ڵام به‌داخه‌وه كه بینه‌ر و چاڵاكی ئه‌ندامه‌كانی كورد وای كردووه نه‌توانن كاره‌كانیان به قه‌ت ماندوو بونیان كاریگه‌ری له په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا بكات بۆ فێروون و وه‌رگرتنی زانیاری،
چونكه لێره تا راده‌یه‌كی زۆر گرینگی به كۆمیدیا و دژایه‌تی و جنسی و ره‌خنه‌ی روخێنه‌ر و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن ئه‌درێ كه‌متر بۆ بواری فێربوون و ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری ئه‌چن ئه‌وێ بۆ ئه‌م بواره‌ش ئه‌چێ تا تووش نه‌بێ بیری لێ ناكاته‌وه،
له كاتێكدا ئه‌بێ مرۆڤ له ژیانی دا كاتی بۆ هه‌موو بواره‌كان هه‌بێ تا مرۆڤێكی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌كان بێت.
—-
تێك ئای : له چ شتێكی بواری ته‌كنه‌لۆژیا په‌شیمانی كه ئه‌نجامتدابێت یان ئه‌نجامت نه‌دابێت؟
محمد باڵه‌كی : له هیچ شتێكی پشیمان نیم چونكه بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی خراپ و سه‌رنج راكێشان كارم نه‌كردووه ته‌نها بۆ خزمه‌ت كردن و پاراستنی ژیانی خه‌ڵك بووه له ته‌كنه‌لۆژیا ته‌نها له شتێك دڵگرانم كه خه‌لكێكی زۆر نامه ئه‌نێرێت توانای جواب دانهویان نم نیه بۆ هۆی كه‌می كات و خوێندن و زۆری پرسیاره‌كان كه زۆر دڵته‌نگم ئه‌كا به‌س چه‌ند گه‌وره بیت ژیانت گه‌وره‌تر ئه‌بێت بۆیه منیش كاتم كه‌م بۆته‌وه بۆیه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ی تیڤی یشم تا ئێستا قبوڵ نه‌كردووه كه دوای خوێندن له‌وێشه‌وه خزمه‌ت به كه‌نال و كۆمه‌ڵگای كوردی دا ئه‌كه‌م
—-
تێك ئای : پڕۆژهكانت چی و چی بوون تاكو ئێستا ؟
محمد باڵه‌كی : به‌خوا من خۆم ئه‌خه‌مه هه‌موو بواره‌كانه‌وه چه‌ند دی ڤی دیهكی فێربوونم هه‌بووه و پرۆگرام م هه‌بووه ماڵپه‌رم هه‌بووه خاوه‌نی چه‌ندین فكره‌ی دروستكه‌ر بوومه بۆ توره كۆمه‌ڵاتیه جیهانیه‌كان و كتێبم له چه‌ند بوارێك دا نوسیوه وه‌ك شعر و ده‌رونزانی و ته‌كنه‌لۆژیا
وه هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشم هه‌بووه له گه‌ڵ ماڵپه‌ره جیهانیه‌كان به تایبه‌تی فه‌یس بووك،
وه به هۆی یارمه‌تی دانی خه‌ڵك و گه‌رانه‌وه‌ی ژیان بۆ چه‌نده‌ها كه‌س و له ناوبردنی كێشه خێزانیه‌كان كاتم نه‌بووه بۆ پرۆژه نوێ یه‌كانم به‌ڵام ئێستا خه‌ریكی نوسینی 3 كتێم له بواره‌كانی ده‌رونزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا.
—
تێك ئای : ئایا پێت وایه گه‌لی كورد ئاستی ڕۆشنبیری شایه‌ن به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و سۆشیال میدیایه؟
محمد باڵه‌كی : من پێشتر له پرسیاره‌كانی تر ئاماژه‌م پێدا به‌ڵام من قسه‌كانم به شێوه‌یكی گشتی بۆ پێناسه‌ی خه‌ڵكی ئێره ئه‌كه‌م له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك باش و خراپ و سه‌ركه‌وتوو و دواكه‌توو هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره سوكایه‌تی و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و روخاندنی كه‌سایه‌تی یه‌كتر په‌روه‌رده‌ی ته‌كنه‌لۆژیای گۆریوه ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستا بێت شتی زۆر خراپتر روو ئه‌دا له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا به‌تایبه‌تی سۆشیال میدیا ئه‌بێ پهروهرهدهكان بگۆرێ
له یه‌ك ناشرین كردن بۆ یه‌كتر قبوڵ كردن
وێنه‌ی كچێكی كورد به ناموسی كۆمه‌ڵگای خێزانه‌كه‌ت بزانی
بنبڕكردنی ناساندنی ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك بازاڕێكی جنسی
شانازی كردن به سه‌ركه‌وتن و كاره‌كانی یه‌كتری
بڕوا بوون به كاری ده‌سته‌جمعی
گرینگی دان به هه‌موو بواره‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی بواره باشه‌كان
هاندانی مرۆڤه سه‌ركه‌وتووه‌كان و شوێنه‌كانیان بۆ به‌رده‌وام بوونیان
له كۆتایی زۆر سوپاس بۆ ماڵپه‌ری تێك ئایى و بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه تێك ئای پڕیه‌تی له دڵسۆزی و زانیاری و خزمه‌ت و پێشكه‌وتنی و گه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیا به‌رو ئاراسته‌یه‌كی باشتر له كوردستان دا هیوام وایه به‌رده‌وام بن.