لەم بابەتەدا ٣ پڕۆگرام کە هیچ سودێکیان نییە و دەتوانین بڵیین تا رادەیەکی زۆر مایەی پێکەنینن .
ئەم پڕۆگرامە بەکارهێنەر وا لیدەکات پڕۆگرامەکە دابەزێنیت و لەوە بکۆڵیتەوە پڕۆگرامەکە چییە و یانی چی کە ناوی هیچ شتێکە ئەوەی سەیرە لە پڕۆگرامەکەدا ئەوەیە پڕۆگرامەکە هیچ ئایکۆنێکی نییە دوای دابەزاندنی بۆ سەر مۆبایل گەر لە پلەی ستۆریش کە داتبەزاند open دابگریت کە پڕۆگرامەکە دەبێتەوە هیچ نیشان نادات بێجگە لە پەڕەیەکی رەش ئەوەی جێگای سەرسوڕمانیشە پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر رێژەی 50,000 بۆ 100,000 بەکارهێنەر دایان بەزاندوە .
کلیک بکە بۆ بینینی پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر
ئەم پڕۆگرامە هەر زۆر سەیرە، لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی بۆتە خۆڕایی بەڵام ئەوەی سەیرە لە پێشودا نرخەکەی 400$ بوو و زیاتر لە 5 هەزار کەس دایان بەزاندوە بەو نرخە، وە لە کاتی دابەزاندنی پڕۆگرامەکەشدا پڕۆگرامەکە هیچ شتێکی ئەوتۆی تێدا نییە جگە لە بونی وێنەیەک کە لە ژێری نوسراوە (I Am Not Rich) (i am poor ) واتا من دەوڵەمەند نیمە من هەژارم .
ئەم پڕۆگرامە و کۆمەڵێک لە پڕۆگرامی هاوسیوەی ئەم پڕۆگرامە بڵاوکەرەوەکەی بۆ بە دەستهێنانی پارە دایان ناوە بۆیە ئامۆژگاریتان دەکەین ئاگەداری ئەم جۆرە پڕۆگرامانە بن و مەیانکڕن .
کلیک بکە بۆ بینینی پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر
فکرەی پڕۆگرامە لە لە بەهەدەردانی کات زیاتر هیچی تر نییە، دوای دابەزاندنی و کردنەوەی پڕۆگرامەکە کە دەکەیتەوە نوسراوە press me دوای پەنجە نان پییەوە پڕۆگرامەکە کاتت بۆ دەژمێرێت و بە پێی تێپەڕبونی کات هیچ شتێک رونادات بێچگە لە بەهەدەرچونی کاتی تۆ، لە کۆتایشدا دەتوانیت کاتی ئارام گرتنت لەسەر بەرنامەکە بۆ هاوڕێکانت بنیریت و پییان بڵییت کە چەندە لەسەر ئەو پڕۆگرامە ماویەتیەوە .
کلیک بکە بۆ بینینی پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر